بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

 خواردنه‌وه‌ی ته‌نها که‌مێک له‌ کحول "مه‌ی" له‌ ڕۆژێکدا مه‌ترسی تووشبوونی به‌ شێره‌په‌نجه‌ زیاد ده‌کات

به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، که‌ خواردنه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ک پێک له‌ کحول ڕۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی زۆر به‌ گه‌وره‌یی مه‌ترسی ڕوودانی شێره‌په‌نجه‌ له‌ ئافره‌تان زیاد ده‌کات.

 هه‌ینی.27ی فێبروه‌ری 2009

 توڕه‌ بوون و په‌ستانی ده‌رونی ده‌بێته‌ هۆی ناڕێکی له‌ لێدانی دڵ

به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، توڕه‌بوون و په‌ستانی ده‌رونی ده‌بنه‌ هۆی ناڕێکی له‌ لێدانی دڵ که‌ ئه‌میش ئه‌گه‌ری مردنی له‌ناکاوی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

سێ شه‌مه‌.24ی فێبروه‌ری 2009 

 خواردنی خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ڤیتامین دی یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌ جه‌نگان له‌ دژی هه‌ڵامه‌ت

به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی که‌ ڕێژه‌ی ڤیتامین دییان تێدا به‌رزه‌ به‌ڕاستی یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌ جه‌نگان له‌ دژی هه‌ڵامه‌ت و ڤایرۆسه‌کانی تر.

 سێ شه‌مه‌.24ی فێبروه‌ری 2009 

 ئه‌و ئافره‌تانه‌ی قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ که‌متر له‌ مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغین

به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی باش ده‌توانن پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی خۆیان بکه‌ به‌ که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی

درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌

 چوارشه‌مه‌.18ی فێبروه‌ری 2009

 ڕێگایه‌کی نوێ بۆ دیاری کردنی شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستات

لێکۆله‌ره‌وان ڕایانگه‌یاند که‌ ڕێگایه‌کی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ دیاری کردنی شێره‌په‌نجه‌ی پڕۆستاتی جۆری سه‌رسه‌خت

  چوارشه‌مه‌.18ی فێبروه‌ری 2009

 ئافره‌تی دووگیان قه‌ڵه‌و زیاتر له‌ مه‌ترسیدان بۆ بوونی منداڵ  به‌ هه‌بوونی کێشه‌ی زگماکی

به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، ئه‌و ئافره‌ته‌ دووگیانانه‌ی که‌ قه‌ڵه‌ون زیاتر ڕووبه‌ڕووی بوونی منداڵ  ه‌ هه‌بوونی كێشه‌ی زگماکی ده‌بنه‌وه‌.

 پێنج شه‌مه‌.12ی فێبروه‌ری 2009

 کێشانی مه‌ریوانه‌ مه‌ترسی شێره‌په‌نجه‌ی گوون دووهێند ده‌کات له‌ پیاوان

به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ که‌ لایه‌ن لێکۆله‌ره‌وان له‌ ساتڵ ئه‌نجام درا، کێشانی مه‌ریوانه‌ یاخود پۆت "ده‌رمانێکه‌ وه‌ک مه‌ریوانه‌" ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێره‌په‌نجه‌ی گوون دووهێند ده‌بێت.

 سێ شه‌مه‌.10ی فێبروه‌ری 2009

 پشکنینی ڕێک و پێک و به‌رده‌وام پارێزی له‌ ته‌ندروستی دڵت ده‌کات

له‌ هه‌موو شتێک گرنگتره‌ که‌ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی دڵت بکه‌ی . یه‌کێک له‌ ڕێگاکان که‌ یارمه‌تی ده‌دات بۆ پارێزگاری کردنی ته‌ندروستی دڵ بریتیه‌ له‌ پشکنین ڕێک و پێکی به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن پزیشکه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت که ئایا‌ تۆ له‌ مه‌ترسی دایت بۆ تووشبوون به‌ کێشکانی دڵ و لووله‌کانی خوێن.

  سێ شه‌مه‌.10ی فێبروه‌ری 2009

 نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رس بریتیه‌ له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی مێشک

زانایان ده‌ڵێن، باوترین جۆری تێکچوونی بیر و مێشک له‌وانه‌یه‌ زۆر به‌ پته‌وی په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ نه‌خۆشیه‌کی تری باو ئه‌ویش نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌.

 چوارشه‌مه‌.4ی فێبر‌وه‌ری 2009

 نهێنی خۆپاراستنی خانه‌کانی له‌ش له‌ بوون به‌ خانه‌ی شێره‌په‌نجه‌یی دۆزرایه‌وه‌

زانایان توانیان ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ وونبووه‌ی ڕێگای خۆپاراستنی خانه‌کانی له‌ش له‌ دژی شێره‌په‌نجه‌یان بدۆزنه‌وه‌.

چوارشه‌مه‌.4ی فێبر‌وه‌ری 2009

  -----------------------------------------------------------------------------------

 01    02    03    04    05    06    07    08    09    10    11    12    13    14    15    16    17    18    19    20    21    22    23    24    25    26    27    28    29    30    31    32    33    34    35    36    37    38    39    40    41    42    43    44    45    46    47    48    49    50  

 لاپه‌ڕه‌ی ژماره‌؛

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.