مانگی فێبروه‌ری مانگی دڵی ئه‌مریکیه‌کانه، کاێکی باشه بۆ به‌بیر هاتنه‌وه و گرنگی دان به پاراستنی ته‌ندروستی دڵ له بارێکی ته‌ندروست. نه‌خۆسی دڵی شتێکه که مه‌ترسی ده‌خانه ژیانی زۆرێک له خه‌ڵکی له هه‌موو
جیهان، ئه‌وانه‌ی که زیاتر له مه‌ترسی دان بریتین له‌و که‌سانه‌ی که ڕێژه‌ی
کۆلیستڕۆڵی جۆری خراپیان زۆره، پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان به‌رزه، نه‌خۆشی شه‌کره‌یان
هه‌یه..هتد. هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌وی و جگه‌ره‌کێشان دوو هۆکاری ناسراوی مه‌ترسیدارن بۆ
تووشبوون به نه‌خۆسیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن. به گشتی ته‌نها له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا نه‌خۆشی دڵ به‌رپرسیاره
له کوشتنی 900 هه‌زار که‌س، به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ری سی دی سی ئه‌مریکی. ئه‌مه ته‌نها یه‌کێکه له هۆکاری
په‌ڵنه‌ره‌کان که بۆچی پێویسته پشکنینی ناو به‌ناوه‌ی ڕێک و پێکی به‌رده‌وام بکه‌ین
له لای پزیشک بۆ چاودێری کردنی سیسته‌می دڵ و لووله‌کانی خوێن. هه‌روه‌ها
کلیی خۆپاراستنیش له نه‌خۆشیه‌کانی دڵ جگه له پشکنینی ناو به ناوه‌ی به‌رده‌وامی
ڕێک وپێک، بریتیه له خواردنی خۆراکی ته‌ندروست و وه‌رزشێکی ڕێک و به‌رده‌وام. ------------------------------------------------------------------------------------------- |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©