بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

 خواردنی خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ڤیتامین دی یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌ جه‌نگان له‌ دژی هه‌ڵامه‌ت

به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی که‌ ڕێژه‌ی ڤیتامین دییان تێدا به‌رزه‌ به‌ڕاستی یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌ جه‌نگان له‌ دژی هه‌ڵامه‌ت و ڤایرۆسه‌کانی تر.

 سێ شه‌مه‌.24ی فێبروه‌ری 2009 

 لێکۆڵینه‌وه‌که‌ له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وان له‌ قوتابخانه‌ی پزیشکی هارڤه‌رد ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی بۆسته‌نی منداڵان پێدچوونیه‌ه‌وی به‌ زانیاریه‌کانی نه‌خۆشخانه‌که‌ کردبوو له‌ نێوان ساڵانی 1988 بۆ 1994.

زانیاریه‌کان به‌ نزیکه‌یی له‌سه‌ر 20000 که‌س کۆکرابۆوه‌ که‌ به‌گشتی ته‌مه‌نیان له‌ده‌وری 38 ساڵان بوو.

هه‌موو ئه‌م که‌سانه‌ی که‌ به‌ژداریان له‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ کردبوو پێویست بوو نموونه‌یه‌کی خوێن وه‌ربگرن بۆ پشکنین.

ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ده‌ری خست ئه‌وه‌ بوو که‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی دۆزیه‌وه‌ له‌ نێوان که‌می ئاستی ڤیتامین دی خوێن له‌گه‌ڵ به‌رزی مه‌ترسی تووش بوون به‌ هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشیه‌کانی تری ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌.

ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕێژه‌ی ڤیتامین دی خوێنیان که‌متر بوو له‌ 10 نانۆگرام له‌ هه‌ر ملیمێترێک له‌ خوێن، ئه‌وا 40% زیاتر له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشیه‌ به‌ڕۆکه‌کانی تری ڕێڕه‌وی هه‌سان دابوون. ئه‌مه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی 3 قه‌د زیاتر ڤیتامین دیان هه‌بوو.

ڤیتامی دی جگه‌ له‌وه‌ی که‌ باسکرا، پاریزیت لێده‌کات له‌ تووشبونی به‌ شێره‌په‌نجه‌ی کۆلۆن و نه‌خۆشی ده‌ماری..هتد.

  -------------------------------------------------------------------------------------------

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.