بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

       

    

 توڕه‌ بوون و په‌ستانی ده‌رونی ده‌بێته‌ هۆی ناڕێکی له‌ لێدانی دڵ

به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، توڕه‌بوون و په‌ستانی ده‌رونی ده‌بنه‌ هۆی ناڕێکی له‌ لێدانی دڵ که‌ ئه‌میش ئه‌گه‌ری مردنی له‌ناکاوی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

سێ شه‌مه‌.24ی فێبروه‌ری 2009 

 لێکۆڵینه‌وه‌که‌ له‌ زانکۆی یێڵی ئه‌مریکی به‌ڕێوه‌چوو.

لێکۆڵینه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر 62 نه‌خۆش ئه‌نجام درا هه‌موویان نه‌خۆشی دڵیان هه‌بوو. هه‌موویان له‌ڕێگای ئامێرێکه‌وه‌ چاودێری لێدانی دڵیان بۆ ده‌کرا بۆ دیاریکردنی له‌ لێدانی دڵیان.

نه‌خۆشه‌کان له‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ پرسیاریان لێکرابوو له‌ باره‌ی کاتی توڕه‌بوون یاخود په‌ستانی ده‌رونی، پاشان هێلکاری دڵیان بۆ کرا. ئه‌وه‌ی که‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ده‌ریخست بریتی بوو به‌ڕاستی ده‌بێته‌ هۆی زیادکردنی ناڕێکی کاره‌بایاتی دڵی نه‌خۆشه‌کان.

به‌درێژایی 3 ساڵ ئه‌و که‌سانی که‌ وه‌ڵامی به‌رزیان هه‌بوو بۆ توڕه‌بوون، ئه‌وان 10 جار زیاتر له‌ مه‌ترسیدان بۆ تووشبوون به‌ ناڕێکی لێدانی دڵ.

ئه‌مه‌ نیشانی ده‌دات که‌ توڕه‌بوون یاخود په‌ستانی ده‌روونی ده‌بێته‌ هۆی مردنی له‌ناکاو له‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌ مه‌ترسیدان.

لێکۆڵینه‌وه‌که‌ له‌ گۆڤاری کۆلێژی ئه‌مریکی له‌ دڵزانی بڵاو کرایه‌ته‌وه‌.

  -------------------------------------------------------------------------------------------

    

    

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
ببه‌خشه‌
پرسیارکردن
ئه‌لف و بێ ی ته‌ندروستی

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.