ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له دژی ئه‌و ڕایه ده‌ڕوات که پێشتر بڕوا بوو ئه‌گه‌ر بڕێکی که‌م له کحول بخورێته‌وه باشه بۆ ته‌ندروستی. لێکۆڵینه‌وه‌که له لایه‌ن زانکۆی ئۆکسفۆڕده‌وه به‌ڕێوه چوو، تیشکیان
خسته سه‌ر 1.3 ملیۆن ئافره‌ت که هه‌موویان له ته‌مه‌نی ناوندی دابوون (45-55
ساڵی). ئه‌مه گه‌وره‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌یه له مێژوو که ده‌گه‌ڕێت به‌دوای په‌یه‌وه‌ندی
نێوان خواردنه‌وه‌ی کحول و مه‌ترسی
ڕوودانی شێره‌په‌نجه له ئافره‌تان. ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که تیشکی خسته‌سه‌ر زۆر ورد بوو، ئه‌ویش به خواردنه‌وه‌ی
ته‌نها یه‌ک پێک له کحول ڕۆژانه مه‌ترسی ڕوودانی جۆره‌ها شێره‌په‌نجه زیاد ده‌کات،
به‌زۆری شێره‌په‌نجه‌ی جگه‌ر و مه‌مک و کۆم. ئه‌م خواردنه‌وه‌ی کحولیه ده‌کرێت له شێوه‌ی مه‌ی ، بیره...هتد بێت. لێکۆڵینه‌وه‌که
له گۆڤاری په‌یمانگای شێره‌په‌نجه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بڵاو کراویه‌وه. ------------------------------------------------------------------------------------------- |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©