بـــبـــه خــــــــــــشــــه |
تیمی پزیشکانی سایتی پزیشک بۆ
هه‌مووان له کۆتایی ساڵی 2008 تاکو ئێستا به‌به‌رده‌وام خۆبه‌خشانه کارده‌که‌ن.
ئێمه ماندوونین و به‌رده‌وامین له خزمه‌تکردن، هه‌موو هه‌وڵێکمان بۆ سه‌رخستنی
ئاستی ڕۆشنبیریی ته‌ندروستیه له نێو تاکی کوردی‌دا، ئێمه ئه‌و کاته هه‌ست به
سانه‌وه ده‌که‌ین که له خزمه‌ت ئێوه‌دابین. ئێستا که داوای یارمه‌تی ده‌که‌ین
بۆ مه‌به‌ستی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی به‌سوودی پزیشکیه، زۆر به‌داخه‌وه تاکو ئێستا داوامان له چه‌ند
ده‌مه‌زراوه کردیه هیچ کامێکیان ئامادده‌ییان ده‌رنه‌بڕیوه بۆ یارمه‌تیدانمان،
بگره زۆربه‌یان وه‌ڵامیشیان نه‌داینه‌وه. ئه‌و پڕۆژانه‌ی له کاتی ئێستا له به‌رنامه‌ماندایه جێبه‌جێیان بکه‌ین بریتین له 3 پڕۆژه؛ پڕۆژه‌ی یه‌که‌م؛ پڕۆژه‌ی ڕێبه‌ری ئه‌لیکتڕۆنی ته‌ندروستی له هه‌رێمی کوردستان. زیاتر
بخوێنه‌وه پڕۆژه‌ی دووه‌م؛ پڕۆژه‌ی دووباره دروستکردنه‌وه‌ی سایتی پزیشک بۆ هه‌مووان، ئه‌مه
پێویسته بۆ مه‌به‌ستی پڕۆژه‌ی یه‌که‌م. پڕۆژه‌ی سێیه‌م؛ پڕۆژه‌ی گۆڤاری ته‌ندروستی (پزیشک بۆ هه‌مووان). بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆژانه
پێویستمان به یارمه‌تی هه‌موو لایه‌ک هه‌یه، یارمه‌تیه‌کان ده‌کرێن به‌م شێوه‌یه‌بن؛ یه‌که‌م؛ به‌شێوه‌ی کارکردنبێت، که‌سانی پسۆپۆڕ له‌بواری ئای تی بۆ دووباره
دروستکردنه‌وه‌ی سایتی پزیشک بۆ هه‌مووان بۆ ئامادده‌کردنی بۆ مه‌به‌ستی ڕێبه‌ری
ئه‌لیکتڕۆنی ته‌ندروستی له هه‌رێمی کوردستان. دووه‌م؛ به‌شێوه‌ی یارمه‌تی ماددی (پاره‌دان)، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به جێگه‌یاندنی
پڕۆژه‌کان. |
بۆ مه‌به‌ستی یارمه‌تی دان، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به؛
مۆبایل؛ 8481 456 0750 00964
تێ بی نی؛ پزیشک بۆ هه‌مووان یارمه‌تی هیچ که‌سێک یاخود هیچ ده‌مه‌زراوه‌یه‌ک ڕه‌تناکاته‌وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت
پزیشک
بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©