لێکۆڵینه‌وه‌که له زانکۆی نیوکاسڵ له یوکه‌ی به‌ڕێوه چوو. لێکۆله‌ره‌وان به وردی چاویان خشاند به نزیکه‌ی 2000 لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
ئافره‌تانی دووگیان. مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌که بریتیه دۆزیه‌نه‌وه‌ی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له
نێوان کێشی ئافره‌ت پێش ئه‌وه‌ی ببێت به دووگیان له‌گه‌ڵ مه‌ترسی بوونی منداڵ به
هه‌بوونی کێشه‌ی زگماکی. ئه‌وه‌ی که دۆزیانه‌وه بریتی بوو له، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که قه‌ڵه‌وبوون
له کاتی دووگیانی ئه‌وا به ڕێژه‌ی 87% منداڵه‌کانیان زیاتر له مه‌ترسی کێشه‌ی زگماکی
مێشک و مۆخی مێشکیان دابوون. هه‌روه‌ها به ڕێژه‌ی 30% زیاتر له مهترسدابوون بۆ
هه‌بوونی کێشه‌ی زگماکی دڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانی که قه‌ڵه‌و نین
له کاتی دووگیانی. به گشتی، په‌یوه‌ندی ڕاوسته‌وخۆ له نێوان قه‌ڵه‌وی له کاتی دووگیانی و
مه‌ترسی بوونی منداڵ به هه‌بوونی کێشه‌ی زگماکی دۆزرایه‌وه. تاکو ئێستا لێکدانه‌وه‌یه‌ک ته‌واو نییه که بۆچی ئافره‌تانی قه‌ڵه‌و له
کاتی دووگیانی زیاتر له مه‌ترسی بوونی منداڵ
به هه‌بوونی کێشه‌ی زگماکی دان. ئه‌وه‌ی زاندراوه که ئافره‌تان ده‌توانی مه‌ترسی بوونی منداڵ به هه‌بوونی
کێشه‌ی زگماکی که‌م بکه‌نه‌وه به دابه‌زاندنی کێشیان پێش ئه‌وه‌ی ببن به
دووگیان (نه‌ک له کاتی دووگیانی). لێکۆڵینه‌وه‌که بڵاوکرایه‌وه له گۆڤاری ئه‌نجومه‌نی پزیشکی ئه‌مریکی. بابه‌تی په‌یوه‌ندی دار؛<<< ------------------------------------------------------------------------------------------- |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©