ببوورن، فۆڕمی پرسیارکردن داخراوه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار.. کێشه‌ی ته‌کنیکیمان هه‌یه‌. تۆ ده‌توانیت یارمه‌تیمان بده‌یه‌ت؟؟!

سڵاو به‌ڕێزان..

ئێمه‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی پزیشک بۆ هه‌مووان له‌ کۆتایی ساڵی 2008 تاکو ئێستا به‌ به‌رده‌وام کارمان کردوه‌ به‌ خۆبه‌خشانه‌، ئێمه‌ زۆر جار ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌مان دووباره‌کردۆته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ مانایی ئه‌وه‌ی نیه‌ ئێمه‌ منت به‌سه‌ر هیچ که‌سێک بکه‌ین. هیچ که‌سێک داوایی له‌ ئێمه‌ نه‌کردوه‌ ئه‌م کاربکه‌ین، ته‌نها ئه‌و هه‌سته‌ی که‌ له‌ناخی ئێمه‌دایه‌ بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ ئێوه‌ پاڵنه‌ری سه‌ره‌کیه‌ بۆ کاره‌کانی ئێمه‌.

له‌ کۆتایی ساڵی 2008 ده‌یان پرسیار وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی ئه‌م سایته‌ پرسیارێکی زۆرمان بۆ نه‌ده‌هات ئه‌و کات پرسیاره‌کانمان هه‌موو به‌ ده‌ست ده‌گه‌یشت، به‌ڵام له‌گه‌ل ناسانی سایتی پزیشک بۆ هه‌مووان ئێستا ڕۆژانه‌ پرسیارێکی زۆرمان بۆ دێت به‌ڵام ئێمه‌ له‌ وه‌رگرتنی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ پشت ده‌به‌ستین به‌ سیسته‌مێک که‌ به‌ خۆڕاییه‌ "ئه‌و فۆڕمه‌ی که‌ ئێوه‌ ده‌ینێرن"، ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ خۆڕایییه‌ بۆیه‌ ڕێگا نادات فۆڕمێکی زۆر بگات به‌ ئێمه‌، هه‌ندێک جار کاریش ناکات. جا لێره‌دا داوای لێبوردن له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین و داوای یارمه‌تیش ده‌که‌ین له‌ ئێوه‌ (ئه‌وه‌ی ده‌توانیت).

یارمه‌تیه‌کانتان بۆ دووباره‌ دروست کردنه‌وه‌ی سایتی پزیشک بۆ هه‌مووانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نوێ و پته‌و و باش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ باشترین شێوه‌ی هاوکاری ئێوه‌ بین.

 

هاوکاریه‌کانتان ده‌کرێن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌بێت؛

یه‌که‌م؛ به‌شێوه‌ی کارکردنبێت، که‌سانی پسۆپۆڕ له‌بواری ئای تی بۆ دووباره‌ دروستکردنه‌وه‌ی سایتی پزیشک بۆ هه‌مووان له‌سه‌ر شێوازێکی نوێ و چاک و پته‌و.

دووه‌م؛ به‌شێوه‌ی یارمه‌تی ماددی (پاره‌دان).


بۆ مه‌به‌ستی یارمه‌تی دان، تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌؛

مۆبایل؛ 8481 456 0750 00964 

فۆڕمی پرسیار کردن؛

بۆ گه‌یشتتنی پرسیاره‌کانتان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵام به‌ دڵنیایی، تکایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن له‌ ناردنی پرسیار؛

به‌ کوردیه‌کی ڕه‌وان بنووسن<

دڵنیابن له‌ نووسینی ئی- مه‌یڵ به‌ دروستی<

به‌ ته‌واوی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بده‌نه‌وه‌<


تێ بی نی؛

تۆ پرسیارت ناردوه‌ به‌ڵام وه‌ڵامت وه‌رنه‌گرتووه‌؟؟! ئێره‌ کلیک بکه‌

 سایتی پزیشک بۆ هه‌موان هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌کاته‌وه‌ له‌ پاراستنی زانیاری که‌سی

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.