لێکۆله‌ره‌وان له قوتابخانه‌ی هاڕڤهرد بۆ ته‌ندرستی کۆمه‌ڵ و قوتابخانه‌ی هاڕڤهردی پزیشکی هه‌ستان به جێبه‌جێ کردن لێکۆڵینه‌وه‌که له‌سه‌ر به‌نزیکه‌ی 80000 ئافره‌ت به سه‌یرکردنی تۆماری پزیشکیان. کاتێک لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ستپێکرا، هیچ کامێک له ئافره‌ته‌کان مێژووی جه‌ڵته‌ی
دڵی یاخود ده‌ماغی ...هتد نه‌بوو. پاشان ئافره‌ته‌کان دابه‌شکران بۆ ئه‌وه‌ی
بزاندرێت چه‌نده‌یان چه‌ند جۆر خواردنه‌وه ده‌خواته‌وه. ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که
به‌م شێوه‌یه بوو؛ 84% ئافره‌ته‌کان قاوه که کافاینی تێدایه "به‌ته‌نها
یاخود له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی تر" ده‌خوارده‌وه، له 54% خوارده‌نه‌وه‌ی گازی
که له کافاین پێکهاتبوو "به‌ته‌نها یاخود له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی تر" ده‌خوارده‌وه،
له 78% چا "به ته‌نها یاخود له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی تر" ده‌خوارده‌وه. ئه‌وه‌ی دۆزیانه‌وه بریتیه بوو له‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی قاوه‌یان ده‌خوارده‌وه
به‌باشترین شێوه مه‌ترسی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی دڵیان که‌م کرد بووه‌وه. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ڕۆژانه 2 بۆ 3 کوپ قاوه‌یان ده‌خوارده‌وه مه‌ترسی
ڕوودانی جه‌ڵته‌ی دڵی به ڕێژه‌ی 19% که‌م کردبووه، که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌که
زیاتر ده‌بووه‌وه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ڕۆژانه 4 کوپ له قاوه‌یان ده‌خوارده‌وه. به‌ڵام لێکۆلرهوان ئه‌مه‌یان دووپات کرده‌وه که قاوه به‌نها ناتوانی به‌رامبه‌ر
هه‌موو لایه‌نه خراپه‌کانی تری شێوازی ژیان "جگه‌ره کێشان و خۆراکی ناته‌ندروست..هتد"
بوه‌ستێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌تری جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی. لێكۆڵینه‌وه‌که
داندراوه بۆ بڵاوکردنه‌وه له مانگی سێ له گۆڤاری ئه‌نجومه‌نی دڵی ئه‌مریکی.
------------------------------------------------------------------------------------------- |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©