نووســـــتنێکی ته‌ندروســـــت بیر له هه‌موو ئه‌و شتانه بکه‌وه که ده‌یکه‌ی ڕۆژانه. هه‌وڵبده بزانه کامه‌یان زۆر گرنکه به‌لاته‌وه که پێویسته سێیه‌کی کاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بکه‌ی رۆژانه. ده‌شێت ئه‌و شتانه‌ی که یه‌که‌م جار دێته بیرت بریتیبێت له کارکردن، به‌سه‌ربردنی کات له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ت یاخود گه‌ڕان و سوڕان. به‌ڵام شته‌کی تر هه‌یه که پێویسته سێیه‌که‌ی کاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بکه‌ی ئه‌ویش نووستنه. به‌گوێره‌ی بۆچوونی زۆرێک له خه‌ڵکی، نووستن ته‌نها بریتیه له "چوونه ناو جێگه‌ی نووستن" که بێ ئاگاده‌بێت و له‌ش پشوو ده‌دات. خه‌ڵکی نووستنیان که‌م ده‌که‌نه‌وه له پێناو پێڕاگه‌یشتن به کاره‌کان، قوتابخانه، خێزان، یاخود کاروباری ماڵه‌وه، وا بیر ده‌که‌نه‌وه که که‌م نووستن هیچ کێشه‌یه‌ک نیه، چونکه ئه‌م هه‌موو ئیشانه گرنگتر دیاره!. به‌ڵام توێژینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه که گه‌لێک کاری زینده‌گی جێبه‌چی ده‌کرێت له کاتی نووستندا بۆ پارێزگاری کردن له ته‌ندروستی له‌ش، وه هه‌روه‌ها ئه‌م کاره زینده‌گیانه واده‌که‌ن که له‌ش به باشترین شێوه کاربکات. کاتێک تۆ نووستوی، مێشکت زۆر به گرانی کارده‌کات ڕێگه‌ی پێویست بۆ فێربوون دروست ده‌کات، بیر و پێشبینی نوێ دروست ده‌کات. ئه‌گه‌ر به بڕی پێویست نه‌نویت، نا‌توانیت ته‌رکیز بکه‌ی به خێرایی کاردانه‌وه‌ت هه‌بێت. که‌م نووستن له‌وانه کاربکاته‌ر سه‌ر میزاجیش. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش سه‌لمێندراوه ئه‌وانی به به‌رده‌وام خه‌ویان که‌مه، تووشی قه‌ڵه‌وبوون و نه‌خۆشی شه‌کره و دڵ و لووله‌کانی خوێن ده‌بن. چۆن بڕی پێویستی خۆراک یاخو جولانه‌وه گرنگه بۆ له‌ش، به‌هه‌مان شێوه بڕی پێویستی نووستن گرنگه بۆ له‌ش. بۆ هه‌ر مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو پێویسته به‌لای که‌می 7 – 8 کاتژمێر بنوێت له شه‌وێکدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی پشوو بدات |
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان