کێشه باوه‌کانی نووستن کۆمه‌ڵێک له کێشه‌ی نووستن هه‌ن که ئه‌و نووسته‌نه‌ی که پێویسته بۆ له‌ش تێکده‌ده‌ن و واده‌که‌ن که له‌کاتی ڕۆژدا تووشی زۆر خه‌وهاتن ببیت. 4 له باوترین کێشه‌کانی نووستن بریتین له که‌م خه‌وی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌کاتی نووستن و ئازار و ماندووی قاچه‌کان له کاتی نووستن هه‌روه‌ها زۆر نووستن که‌م خه‌وی که‌م خه‌وی به‌وه پێناسه ده‌کرێت به بوونی کێشه له چوونه خه‌و یاخود خه‌ولێنه‌که‌وتن. ژیان پڕه له ڕووداو و کێشه که جاروبار ده‌بنه هۆی که‌م خه‌وی. ئه‌م که‌م خه‌ویه کاتیه زۆر باوه. به‌ڵام هه‌رچی که‌م خه‌وی درێژ خایه‌ن به‌وه پێناسه‌ده‌کرێت که نه‌توانی بخه‌ویت بۆ 3 شه‌و له هه‌فته‌یه‌ک بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێک. زۆربه‌ی هۆیه‌کانی که‌م خه‌وی درێژخایه‌ن بریتین له بوونی کێشه‌یه‌کی تر (تایه‌کی به‌رز..هتد)، له 30% - 40% هۆیه‌که‌ی نه‌زاندراوه. به‌گشتی که‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی دروستکردنی کێشه له کاتی ڕۆژدا وه‌ک خه‌وهاتن و بێ تاقه‌تی و بێ هێزی و نه‌مانی ته‌رکیز بێ سحه‌تی. هۆی که‌م خه‌وی درێژخایه‌ن زۆربه‌ی جار ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن؛ • بوونی کێشه‌یه‌کی تر، وه‌ک ترس و خه‌م.، یاخود ئازاری هه‌وکردنی جومگه‌کان، یاخود نه‌خۆشی ره‌بوه. • ده‌رمان، زۆرجار ده‌رمان که به‌بێ ئاگاداری پزیشک به‌کارده‌هێندرێت ده‌بێته هۆی که‌م خه‌وی. • خواردنه‌وه‌ی کحول و قاوه له کاتی پێش نووستن، یاخود ناڕێکی له به‌رنامه‌ی نووستن. • یاخود بوونی کێشه‌یه‌کی تر له کێشه‌کانی نووستن، وه‌ک ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له کاتی نووست هه‌روه‌ها ئازار و ماندووبوونی قاچه‌کان له کاتی نووستن. چاره‌سه‌ری • خۆ به دوورخستن و چاره‌سه‌ری هۆکاره‌کانی دروست که‌م خه‌وی. • پشوودان. • نووستن ته‌نها له‌و کاته‌ی که هه‌ست ده‌که‌ی خه‌وتدێت. • له کاتی ڕۆژدا پشه خه‌و نه‌کرێت. • ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرا ده‌بێت ده‌رمان به‌کاربهێنی له‌ژێر چاودێری پزیشک ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌کاتی نووستن له‌و خه‌ڵکانه‌ی که ته‌نگه‌نه‌فه‌سده‌بن له کاتی خه‌ودا، هه‌ناسه‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ڕاده‌وه‌ستێت یاخود هه‌ناسه وه‌رگرتن و دانه‌وه‌یان کورته (قووڵ نیه) له کاتی خه‌وتندا. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ته‌سکبوونه‌وه و گیرانی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌وه ده‌بێت. هه‌ر وه‌ستانێک له هه‌ناسه‌دان 10 – 20 جرکه یان زیاتر ده‌خایه‌نێت یاخود وه‌ستان له هه‌ناسه‌دان 20 – 30 جار ڕووده‌دات له کاتژمێرێکدا. ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نگه‌نه‌فه‌سببیت له‌کاتی نووستندا، بڕی هه‌وای پێویست ناگات به سیه‌کان له ڕێگه‌ی ده‌م و لووت، کاتێێک ئه‌مه ڕووده‌دات بڕی ئۆکسجین له خوێندا که‌م ده‌بێته‌وه. به شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه له کاتی نووستندا، پرخه پرخ ده‌که‌ن به ده‌نگێکی به‌رز، به‌ڵام ئه‌مه مانایی ئه‌وه نیه هه‌ر که‌سێک پرخه‌پرخ بکات له‌کاتی نووستن ته‌نگه‌نه‌فه‌سه. که‌م بوونه‌وه‌ی ئۆکسجین له خوێندا به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه، ده‌بێته هۆی ژانه سه‌ر له‌کاتی به‌یانیان هه‌روه‌ها توانای ته‌رکیز و بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتن و به‌بیرهاتنه‌وه که‌م ده‌دبێته‌وه. هه‌روه‌ها که‌مبوونه‌وه‌ی ئۆکسجین له خوێندا به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه ده‌بێته هۆی ده‌ردانی چه‌ند هۆڕمۆنێک که به‌رپرسن له به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زیادکردنی لێدانه‌کانی دڵ که ئه‌مانیش هۆی ترسناکن بۆ جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی و دڵی و ناڕێکی لێدانی دڵ و شکستی دڵ. هه‌روه‌ها ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌کاتی خه‌وتندا یه‌کێک له هۆکاره مه‌ترسیداره‌کانی ڕوودانی قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌کره. به گشتی چه‌ندین هۆکارهه‌ن که واده‌که‌ن خه‌ڵکی زیاتر تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بن له کاتی نووستندا: • سانه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی گه‌رو و زمان زیاتر له باری ئاسایی له کاتی نووستن، که‌ده‌بنه هۆی گیرانی ڕێڕوه‌ی هه‌ناسه. • گه‌وره‌بوونی له‌وزه‌تێنه‌کان. • زیادی کێش. • ته‌سکی ڕێڕه‌وه‌ی هه‌ناسه (زگ‌ماک). • هه‌ستیاری (حساسیة) ڕێڕه‌وی هه‌ناسه. • بۆماوه. چاره‌سه‌ری به‌هۆی گۆڕینی چاڵاکی ڕۆژانه • له‌سه‌ر لایه‌کی له‌شت بنوو (چه‌پ یان ڕاست) نه‌ک له‌سه‌ر پشت یاخو زگ. • خۆ به‌دوورخستن له خواردنه‌وه‌ی کحول و جگه‌ره و حه‌بی خه‌وێ یاخود هه‌ر ده‌مانێکی تر که واده‌کات بنوویت. • که‌م کردنه‌وه‌ی کێش، ئه‌گه‌ر کێشت زیاده. ئه‌م خاڵانه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌کی که‌میان هه‌یه له‌کاتی نووست، به‌ڵام ئه‌وانی که زۆر به تووندی ته‌نگه‌نه‌فه‌سن پێویسته له‌سه‌ریان به زووترین کات سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕ بکه‌ن ئازار و ماندووی قاچه‌کان له کاتی نووستن ئازار و ماندووی قاچه‌کان بریتیه له ئازارێکی بێزارکه‌ر له قاچه‌کان له کاتی نووستن به تایبه‌تی له ماسولکه‌کانی به‌رشی پشته‌وه‌ی قاچه‌کان، که که‌م ده‌بێته‌وه به شێلان و جولاندن. ئه‌م ئازاره واده‌کات که قاچه‌کان بجولێنن و ڕابکشێنین بۆ ده‌رباز بوون له ئازاره‌که. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سه‌که به گرانی بخه‌وێت و زۆر به‌خه‌به‌ربێت له‌کاتی نووستن. له‌وانه‌یه یه‌ک قاچ یاخود هه‌ردوو قاچ تووش بێت. ئازار و ماندووی قاچه‌کان زۆربه‌ی جار هۆیه‌کی بۆماوه‌یه، هه‌ندێ جاریش هۆیه‌که‌ی دووگیانی و شکستی گورچیلکه‌کان (عجز کلیة) و که‌مخوێننی بێت. بۆ چاره‌سه‌ری پێویستی به سه‌ردانی پزیشک هه‌یه |
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان