چ شتێک نووستن تێکده‌دات؟ زۆر هۆکار هه‌ن که ڕێگرن له نووستنێکی باش له کاتی شه‌ودا. ئه‌م هۆکارانه‌ش بریتین له قاوه پێش نووسستن، چای پێش نووستن، کحول پێش نووستن، جگه‌ره، هه‌ندێک جۆری ده‌رمان، ژان، هه‌ندێک نه‌خۆشی نه‌فسی (خه‌مۆکی)، زۆر خواردن پێش نووستن، ده‌نگه ده‌نگ له کاتی نووستن، جێگه‌ی نووستنی نامورتاح، که‌ش و هه‌وا (گه‌رما). هه‌ر یه‌ک له‌م هۆکارانه به ڕێگاو شێوه‌ی جیاواز کارده‌که‌ن سه‌ر نووستن له کاتی شه‌ودا، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که له‌ش ئه‌و بڕه نووستهنی که پێویستیه‌تی به ته‌واوی وه‌ری نه‌گرێت به‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر کاری ڕۆژانه‌دا ئایه پرخه پرخ کێشه‌یه؟ پرخه پرخی جار و بار (که‌م) به گشتی باوه، شتێکی بێزارکه‌ره، به‌ڵام جێگه‌ی مه‌ترسی نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش پرخه پرخ گه‌مه نیه! به واتایه‌کی تر، پرخه پرخێکی زۆر و به‌رده‌وام و به ده‌نگێکی به‌رز نیشانه‌ی ته‌نگه نه‌فه‌سییه، که هۆکارێکه مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشی دڵ و لووله‌کانی خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره زیاد ده‌کات، هه‌روه‌ها چاڵاکی له‌ش له کاتی ڕۆژدا تێکده‌دات و ده‌بێته هۆی خه‌واڵووی له‌ش له کاتی رۆژدا. پڕخه پرخ دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی ته‌سک بوونه‌وه یاخود گیرانی به‌شێک له ڕێڕه‌وی هه‌ناسه. زیادی کێش یاخود هه‌بوونی هه‌ستیاری (حساسیة) له بۆشاییه هه‌وایه‌کان، گه‌وره‌بوونی له‌وزه‌تێنه‌کان (به‌تایبه‌تی له منداڵان) وه هه‌روه‌ها خوارده‌نه‌وه‌ی کحول یاخو هه‌ر مادده‌یه‌کی سڕکه‌ری هۆکاری ته‌سک بوونهوهوهی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌ن، که ده‌بنه هۆی دروست بوونی پرخه پرخ |
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان