نووســـــــــتن چـــــــــی یـــه؟ نووستن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ وا داندرابوو که بریتیبێت له کاتێکی دیاری کراو که تۆ بێئاگای. به‌ڵام چه‌ندین لێکۆلینه‌وه کرا له 20-30 ساڵی ڕابردوو، ئێستا زانراوه که نووستن له چه‌ندین قۆناغ پێکهاتووه، ئه‌م قۆناغانه به‌رده‌وام ده‌سووڕێنه‌وه له کاتی خه‌وتن له شه‌ودا. تا چه‌ند تۆ پشووتداوه یاخود تا چه‌ند به‌باشی کارده‌که‌ی دوای نووستن، به‌ند نیه له سه‌ر ته‌واوی کاتی نووستهنهکهت، به‌ڵکو به‌نده له سه‌ر که چه‌ند قۆناغی نووستن ده‌که‌ی له هه‌ر شه‌وێکدا. مێشک به چاڵاکی ده‌مینێته‌وه له کاتی نووست، هه‌ر قۆناغێکی نووستنیش په‌وه‌ندی هه‌یه به شێوه‌یه‌که‌ی دیاری کراو له چاڵاکی کاره‌بایی مێشک، که ناسراوه به شه‌پۆڵی ده‌ماغی. چی واده‌کات که تۆ بنووی؟ له‌وانه‌ی هه‌ندێک جار کاتی نوووستن دوا بخه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک زیاتر له چاڵاکی و کاره‌کانت ئه‌نجام بده‌ی، له کۆتایی دا پێوستدهکات بنووی. پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی بۆ نووستن بریتیه له‌و پێکهاته کیمیاییه‌ی که له ڕۆژدا دروست ده‌بێت له له‌شدا کۆده‌بێته‌وه، پێویسته شه‌و له‌کاتی خه‌وتن بشکێندرێت و سه‌رف بکرێت، که‌ی پێده‌وترێت (ئه‌دینۆسین). هه‌ر ئه‌م پێکهاته کیمیاییه له‌وانه‌یه هۆی ئه‌مه لێکبداته‌وه که بۆچی پاش که‌م نووستێکی چه‌ند شه‌وێک، زیاتر ده‌نویت وه‌ک له جاری ئاسایی پێش ئه‌م چه‌ند شه‌وه‌ی که که‌م نووستییت، ئه‌مه‌ش هۆیه‌که‌ی کۆبوونه‌وه‌ی (ئه‌دینۆسین)ه‌که‌یه که پێویستی به شکاندن و سه‌رف کردن هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش لێ رزگاربێت، بۆ شکاندنیش پێویستت به نوستنێکی زۆر ده‌بێت تاکوو ئه‌و کاته‌ی له‌شت هاوسه‌نگی په‌یداده‌کاته‌وه بۆ ئه‌م مادده‌یه. هۆکارێکی تر که جۆنیه‌تی ڕوودانی نووستن لێکده‌داته‌وه بریتیه له‌و کاتژمێره بایۆلۆجیه‌ی که پێکهاتوو له چه‌ند خانه‌یه‌کی ورد له‌ناو مێشک که ڕۆناکی و تاریکی کاری تێده‌کات. ئه‌م کاتژمێره بایۆلۆجیه وه‌ڵامی تاریکی و ڕووناکی ده‌داته‌وه که له ڕێگه‌ی چاوه‌کان هه‌ستی پێده‌کات. کاتێک که ده‌ورو به‌رمان تاریک ده‌بێت، کاتژمێری بایۆلۆجی ده‌ست ده‌کات به دروست کردنی هۆمۆنێک به‌ناوی (میلاتۆنین)، ئه‌م هۆڕمۆنه خه‌واڵوت ده‌کات. ئه‌و دوو پێکهاته‌یه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کرد، هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ که‌وتنه خه‌وتن، ئه‌دینۆسین ده‌ست به خه‌وتن ده‌کات و میلاتۆنینیش به‌رده‌وامی ده‌دات به خه‌وتن. هۆکارێکی تر که هۆی زۆر نووستن لێکده‌داته‌وه له نه‌خۆشان، بریته‌ی له چه‌ند پێکهاته‌یه‌ک (سایتۆکینس) که هێزی به‌رگری له‌شی مرۆڤ دروستی ده‌کات له کاتی تووشبوونی به نه‌خۆشی، ئه‌م پێکهاتانه‌ش واده‌کات زیاتر بنووی وه‌ک له بارێکی ئاسایی ساغ دابیت |
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان