کاریگه‌ری نووستن له‌سه‌ر له‌ش
ژماره‌یه‌ک له‌ کاری گرنگ بۆ ته‌ندروستی له‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ نووستن، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م کارانه‌ تێکده‌چن کاتێک نووستن که‌م بکرێته‌وه‌ یاخو به‌شێوه‌ی پێویست نه‌بێت.
ئه‌و کارانه‌ی که‌ په‌یه‌وندیان هه‌یه‌ به‌ نووستنه‌وه‌ بریتین:
1. فێربوون، بیر، میزاج
ئه‌و قواتابیانه‌ی که‌ کێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ وه‌رگرتنی زانیاریه‌ک یاخود فێربوون، وا به‌چاک ده‌زاندرێت که‌ بنوون له‌سه‌ری. چه‌ند لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئه‌مه‌یان ده‌رخستوه‌ که‌ خوڵکی باشتر کارێک فێرده‌بن ئه‌گه‌ر باش پشوویان دابێت. ده‌توانن باشتر کاره‌کانیان یاخو وانه‌کانیان به‌بیربێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به ‌شه‌و باش نووستبن پاش فێربوونی کاره‌که‌ یاخود وانه‌که‌، له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ شه‌وه‌که‌ نه‌نووستوون.
زۆرێک له‌ زانایان و هونه‌رمه‌ندان، بیرۆکه‌ی داهێنانه‌یان بۆ هاتیه‌ له‌کاتی نووستن، وه‌ک ماری شیلی ڕۆمان نووسی به‌ناوبانگ بیرۆکه‌ی نووسینی ڕۆمانی فراکنشتاینی له‌ خه‌و بۆ هات.
هه‌رچه‌نده‌ تاکوو ئێستا چۆنیه‌تی ڕوودانی فێربوون و بیرۆکه‌ له‌ خه‌ودا به‌ ته‌واوی نه‌زاندراوه‌. شاره‌زایان ده‌ڵێن کاتێک مرۆڤ ده‌نوێت ئه‌و خانانه‌ی مێشک که‌ به‌ر پرسیارن له‌ کاری مه‌به‌ست به‌هێزده‌بن و باشتر کارده‌که‌ن
2. کارگه‌ری نووستن له‌سه‌ر دڵ
نووستن پشوێکی ته‌واو ده‌دات به‌ دڵ و لووله‌کانی خوێن که‌ پێویستیانه‌. نووستن په‌ستانی خوێن و لێدانی دڵ که‌م ده‌کاته‌وه‌ به‌ ڕیژه‌ی 10 ملم جیوه‌. ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوی و به‌ شێوه‌ی پێویست نه‌نووی، ئه‌وا ئه‌م هاتنه‌خواره‌وه‌یه‌ له‌ په‌ستانی خوێن و لێدانی دڵ له‌ شه‌ودا، که‌ گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی دڵ و لووله‌کانی خوێن، ڕوونادات.
به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر په‌ستانی خوێن و لێدانی دڵت له‌ کاتی نووستن نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ تووشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی یاخود سینگ ئێشه‌ (ئاڵوکه‌وتن) یاخود ناڕێکی لێدانی دڵ ببیت.
3. کاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌کان
له‌وانه‌یه‌ کاتێک که‌ تۆ منداڵ بوویت، دایکت پێی ووتی، پێویسته‌ تۆ باش و ته‌واو بنوی بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز گه‌شه‌ بکه‌ی و به‌ژنت درێژبێت. دایکت ڕاست بووه‌ له‌ قسه‌کانی، چونکه‌ نوستنێکی قووڵ ده‌بێته‌ هۆی ده‌ردانی هۆمۆنی گه‌شه‌ که‌ یارمه‌ی گه‌شه‌ ده‌دات له‌ منداڵان وه‌هه‌روه‌ها ماسوولکه‌کان به‌هیز ده‌کات و یارمه‌تی زوو چاککردنی خانه‌و و شانه‌کان ده‌دات له‌ منداڵ و پێگه‌یشتوو.
هه‌روه‌ها نووستن ده‌بێته‌ هۆی ده‌ردانی هۆڕمۆنی سێکسیه‌کان، له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ به‌ شه‌و کارده‌که‌ن و خه‌ویان که‌مه‌ زیاتر کێشه‌ی سک پڕ بوون و له‌بار چوننیان ده‌بن.
هه‌روه‌ها نووستن ده‌بێته‌ هۆی ده‌ردانی چه‌ن پێکهاتیه‌ک (سایتۆکینس) ئه‌م پێکهاتانه‌ یارمه‌تی هێزی به‌رگری له‌ش ده‌ده‌ن به‌مه‌ش له‌ نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش که‌ویت زووتر چاک ده‌بیته‌وه‌.
که‌م نووستن ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌و بوون، چونکه‌ له‌ کاتی نووستن هۆرمۆنێک ده‌رده‌رێت که‌ حه‌ز بۆ خواردن که‌م ده‌کاته‌وه‌، به‌مه‌ش ئه‌وانه‌ی که‌ که‌م ده‌نوون به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ حه‌زیان بۆ خواردن زیاتر ده‌بێت، به‌مه‌ش قه‌ڵه‌و ده‌بن.
وه‌هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له‌ هۆرمۆن ده‌رده‌درێن له‌ کاتی نووستن که‌ کۆنتڕۆڵی به‌کارهێنانی وزه‌ له‌ له‌ش ده‌که‌ن

   

     

 © مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.