ڕۆژانه‌ پێویسته‌ چه‌ند بنویت؟
چه‌ند لێکۆلینه‌وه‌یک له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه‌ که‌ نووستن وه‌ک خواردن گرنگه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ ژیان. بۆ نموونه‌، جورج ئاسایی 2 – 3 ساڵ ده‌ژیت، به‌ڵام ته‌نها 5 هه‌فته‌ ده‌ژیت ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ بکرێت بنوێت له‌ یه‌کێک له‌ قوناغه‌کانی نووستن، ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ بکرێت له‌ نووستن (هه‌موو قۆناغه‌کان) ئه‌وا ته‌نها 2 – 3 هه‌فته‌ ده‌توانی بژیت.
به‌ڵام مرۆڤ چه‌ند پێویسته‌ بنوێت له‌ ڕۆژێکدا؟ زاناکان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پریسیار، سه‌یری ئه‌وه‌ ده‌که‌ن خه‌ڵکی له‌ ته‌مه‌نی جیاواز به‌ تێکڕای چه‌ند ده‌نوون وه‌هه‌روه‌ها ئه‌ بڕه‌ نووسته‌نه‌ی که‌ لێکۆلینه‌وه‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن که‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌وی له‌ش به‌ باشترین شێوه‌ کاربکات.
که‌سێکی پێگه‌یشتووی ته‌ندرست، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی پێبدرێت بنوێت له‌ ڕۆژێکدا (بۆ نموونه‌ ڕۆژانی هه‌ینی) ئه‌وا بۆ 8 – 8.5 کاتژمێر ده‌نوێت. به‌ڵام پێویستی نووستن له‌ که‌سێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه‌. هه‌ندێک که‌س هه‌ن پێویستیان ته‌نها به‌ 7 کاتژمێر نووستنه‌ له‌ ڕۆژێکدا، له‌کاتێکدا هه‌ندێکی تر پێویستیان به‌ 9 کاتژمێره‌ له‌ ڕۆژێکدا. هه‌روه‌ها پێویستی نووستن به‌ درێژای ته‌مه‌ن ده‌گۆڕدرێت، بۆ نموونه‌ منداڵیکی تازه‌ بوو ڕۆژانه‌ 16 – 18 کاتژمێر ده‌نوێت، هه‌روها منداڵی پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ قوتابخانه‌ ڕۆژانه‌ 10 – 12 کاتژمێر ده‌نوێت. ئه‌م منداڵانه‌ی که‌ ته‌منه‌نیان له‌ نێوان 6 – 12 ساڵاندایه‌ ڕۆژانه‌ به‌لایه‌نی که‌م 9 کاتژمێر ده‌بێت ببنوون له‌ شه‌ودا.
له‌گه‌ڵ بوونی جیاوازی له‌ بڕ و جۆری نووستن له‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌کان، لێکۆڵینه‌وه‌کان پێشنیاری ئه‌مه‌ ده‌که‌ن که‌ بڕی پێویستی نووستنی ته‌واو، که‌ نه‌بێته‌ هۆی دروست بوونی کێشه‌ی نووستن، بریتیه‌ له‌ 7 – 8 کاتژمێر له‌ ڕۆژێکدا بۆ مرۆڤی پێگه‌یشتوو، 9 کاتژمێر بۆ منداڵی 6 – 12 ساڵه‌. هه‌روه‌ها جۆری نووستن وه‌ک بڕی نووستن گرنگه‌، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نووستنیان زۆر پچڕ پچڕه‌ (له‌ شه‌وێکدا چه‌ندی جار به‌ خه‌به‌ردێن یاخود به‌خه‌به‌ر ده‌هێندرێن!) ئه‌وانه‌ به‌ شێوه‌ی پێویست قۆناغه‌کانی نووستن به‌ڕێ ناکه‌ن

   

     

 © مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.