تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م
زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر
جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه.
گه‌شه‌ی کۆرپه‌له:
کڕکڕگه و ئێسکه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به دروست بوون. ڕیخۆڵه‌کان، وێڵداش جێده‌هێلن ده‌چنه ناو زگ. په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سته‌کان به دیار ده‌که‌وێت، به‌ڵام کورتن.
بۆ دایک:
له‌م هه‌فته‌یه، مانگی دووه‌می دووگیان به‌ڕێ ده‌که‌ی. مه‌مکه‌کانت زۆر گه‌وره ده‌بن، له‌مه گه‌وره‌تر نابێت هه‌روه‌ها زۆر هه‌ستیاریشن. له‌به‌ر کردنی مه‌مکدان ئازاری مه‌مکت که‌م ده‌کاته‌وه. ناوقه‌ددت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فراوان بوون. له‌م هه‌فته‌یه له‌وانه‌یه تووشی دڵ سووتانه‌وه بیت، هه‌روه‌ها هه‌ستبکه‌ی که خوراک له‌ناو گه‌ده‌ت هه‌رس نابێت.
قسه‌ی نه‌سته‌ق:
پێویسته ڕێز له هه‌موو ئافره‌تان بگیرێت، چونکه هه‌موومان دایکامان هه‌به.
<<< هه‌فته‌ی 8 <<< >>> هه‌فته‌ی 10 >>>