تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م
زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر
جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه.
گه‌شه‌ی کۆرپه‌له:
من مه‌له ده‌که‌م!
کۆرپه‌له ده‌ست به جوله ده‌کات له ناو منداڵ دان، هه‌رچه‌نده جوله‌کان زۆر که‌مه، دایکه‌که هه‌ستی پێناکات. له‌م هه‌فته‌یه‌دا زۆربه‌ی جۆمگه‌کان ته‌واو دروست بووینه.
بۆ دایک:
له‌م هه‌فته‌یه‌دا، هێلنج و ڕشانه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به که‌مبوونه‌وه. قه‌باره‌ی خوێنت زیاد ده‌بێت به ڕێژه‌ی 40 % - 50 % ، هه‌ر بۆیه تۆ تێبینی هه‌ڵئاوسانی خوێنهێنهرهکانت ده‌که‌ی له سه‌ر ڕووی مه‌مکه‌کانت و قاچه‌کانت.
زیاد بوونی کێش له کاتی دووگیانی:
بڕی زیاد بوونی کێش له ئافره‌تانی دووگیان، جیاوازه له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر، هه‌روه‌ها له زگێک بۆ زگێکی تر له هه‌مان ئافره‌تدا. کێشت پێش به دووگیان بوونت کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زیاد بوونی کێشت له‌کاتی به دووگیان بوون. له خواره‌وه ڕێبه‌ره‌ک دانراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ت له‌بیربێت که ئه‌و ژمارانه‌ی که دانراون به نزیکهین و په‌یوه‌ندیان نیه که چه‌ند ده‌خۆی تۆ، ئه‌گه‌ر خۆراک به شێوه‌یه‌کی ته‌واو به‌کارببه‌ی، ئه‌وا به‌ته‌واوی خۆراک ده‌ده‌ی به کۆرپه‌له‌که‌ت. ئه‌گه‌ر کێشت زیاتر بوو له‌م کێشانه‌ی خواره‌وه هه‌رچه‌ند خۆراکی ته‌ندروستیش بخۆیت، دڵگران مه‌به، دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌ت بوو، کێشت داده‌به‌زێت. ئه‌مه‌ت له‌بیر بێت، نه‌که‌ی هه‌وڵی دابه‌زاندنی کێش بده‌ی له کاتی دووگیانی! به‌ژیرانه بخۆ!
زیاد بوونی کێش له ئافره‌تێکی دووگیان به یه‌ک کۆرپه‌له به‌م شێوه‌یه؛
کێشی ئافره‌ته‌که پێش به دووگیان بوون >>> زیاد بوونی کێش به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌کاتی به دووگیان بوون;
که‌م بێت >>> 13 – 15 کیلۆگرام
ئاسایی بێت >>> 11 - 13 کیلۆگرام
زیاد بێت >>> 6 – 11 کیلۆگرام
زیاد بوونی کێش له ئافره‌تێکی دووگیان به جمك به‌م شێوه‌یه؛
کێشی ئافره‌ته‌که پێش به دووگیان بوون >>> زیاد بوونی کێش به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌کاتی به دووگیان بوون;
که‌م بێت >>> 15 – 17 کیلۆگرام
ئاسایی بێت >>> 13 – 15 کیلۆگرام
زیاد بێت >>> 11 – 13 کیلۆگرام
قسه‌ی نه‌سته‌ق:
شیرین‌ترین گوڵ له هه‌موو دونیا، ڕوومه‌تی منداڵه.
<<< هه‌فته‌ی 9 <<< >>> هه‌فته‌ی 11 >>>