تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م
زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر
جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه.
گه‌شه‌ی کۆرپه‌له:
له‌م هه‌فته‌یه، ئه‌گه‌ر سۆنار بکرێت، ده‌بێت لێدانی دڵ نیشان بدات. له‌م هه‌فته‌یه ئانیشک ده‌ست به دروست بوون ده‌کات، په‌نجه‌کان ده‌ست به‌ده‌رکه‌وتن ده‌که‌ن. قاچه‌کان و په‌نجه‌کانی پێ به‌دیار ده‌که‌ون. ڕووخسار به‌رده‌وام ده‌بێت له گۆڕان هه‌روه‌ک گوێچکه‌کان و چاوه‌کان و سه‌ری که‌پو به‌دیار ده‌که‌وێت. ڕیخۆڵه ده‌ست به‌درست بوون ده‌کات له وێڵداش.
بۆ دایک:
منداڵدانت له‌م هه‌فته‌یه به‌قه‌د پرته‌قاڵێکه. هه‌روه‌ها هه‌ست ده‌که‌ی که ناوقه‌ددت فراوان بووه.
له‌وانه‌ی هه‌ندێ زیپکه له‌سه‌ر پێستت بێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێک کێشه‌ی پێستت بۆ دروست بێت، هه‌روه‌ک چۆن له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا تووشت ده‌بوو، مه‌ترسه، دووگیانی ده‌بێته هۆی زیاد ده‌ردانی چه‌وری له خانه‌کانی پێست، ئه‌مه‌ش پاش دووگیانی نامێنێت.
<<< هه‌فته‌ی 7 <<< >>> هه‌فته‌ی 9 >>>