تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م
زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر
جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه.
گه‌شه‌ی کۆرپه‌له:
من بچووکم، به‌ڵام خێرا گه‌وره ده‌بم!
کۆرپه‌له نزیکه‌ی یه‌ک سانتیمه، به قه‌باره‌ی ده‌نکه برنجێکه. گه‌شه‌ی قاچه‌کان و قۆڵه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا په‌نجه‌کان به دیار نه‌که‌وتینه. هێشک گه‌شه ده‌کات، هه‌روه‌ها ئاوێنه‌کانی (عدسه) چاوه‌کان و ڕیخۆڵه و په‌نکریاس و بۆڕی هه‌وا که‌شه ده‌که‌ن.
بۆ دایک:
وه‌ک هه‌فته‌ی پێشوو. له‌م هه‌فته‌یه له‌وانیه چه‌ند کیلۆیه‌ک کێشت زیاد بی یان که‌م بێت، هه‌ردووکیان ئاسایی یه له‌م قۆناغه.
• بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی هێلنج و ڕشانه‌وه چه‌ند شتێک هه‌یه ئه‌گه‌ر بیکه‌ی له‌وانه‌ی کاریگه‌ری هه‌بێت؛
1. شتێک که زۆر گرنگه پێویسته هه‌رده‌م له یاد بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌رگیز مه‌هێله گه‌ده‌ت به ته‌واوی به‌تاڵ بێت یان به ته‌واوی پڕ خۆراک بێت.
2. لیمۆ یان شه‌ربه‌تی لیمۆ یارمه‌تی ده‌ره بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی هێلنج و ڕشانه‌وه.
• ئه‌گه‌ر زگه‌که‌ت جمک بێت، ئه‌وا نیشانکه‌ن به‌م شێوه‌یه ده‌بێت؛
1. به خێرایی کێشت زیاد ده‌بێت.
2. قه‌باره‌ی زگت گه‌وره‌تره.
3. هه‌ست به قورساییه‌ک ده‌که‌یت له‌سه‌ر حه‌وز و خوار زگت.
4. زیاتر ماندوو ده‌بیت.
تێبینیه‌کی زۆر گرنگ!
ئه‌گه‌ر پشیله‌تان هه‌یه له ماڵه‌وه، یان له گه‌ڕه‌که‌که‌تان پشیله‌ی کیوی زۆره، نه‌نها ئه‌و ئیشه بکه، مه‌هێله پشیله بێته ناو ماڵ، پیسایی پشله به زووترین کات خاوێن بکه‌وه، چونکه پیسایی پشیله جۆره مشه‌خۆرێکی تێدایه، که تووشی نه‌خۆشی پشیله‌ت ده‌کات، که ئه‌گه‌ر تووشی ببیت، ده‌گوازرێته‌وه بۆ کۆرپه‌له‌که و ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت.
<<< هه‌فته‌ی 5 <<< >>> هه‌فته‌ی 8 >>>