تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م
زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر
جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه.
گه‌شه‌ی کۆرپه‌له:
ئه‌و گروپه خانه‌یه‌ی که له هه‌فته‌ی 4 باسمان کرد و وتمان ده‌بێته کۆرپه‌له، ده‌بێته 3 چیین، چینی سه‌روه زیاتر گه‌شه ده‌کات ده‌بێته مێشک و دڕکه په‌تک و پێست و قژ، چینی ناوه‌ند زیاتر گه‌شه ده‌کات بۆ دروست کردنی دڵ و سیسته‌می سوڕان و ئێسک و ماسولکه‌کان و گورچیلکه‌کان و ئه‌ندامه زاوزێیه‌کان، هه‌رچی چینی ناوه‌وه‌یه زیاتر گه‌شه ده‌کات ده‌بێته گه‌ده و ڕیخۆڵه و جگه‌ر و په‌نکریاس و میزڵدان.
بۆ دایک:
ئه‌گه‌ر سووڕی مانگانکه‌ت دواکه‌وت (نه‌هات)، له‌وانه زۆرحه‌زت لێبێت بزانی که دووگیانی یان نا. زۆر تاقیکرنه‌وه‌ی ئاسان هه‌ن که ده‌توانی له ماڵه‌وه بیکه‌ی، باڵام به‌داخوه لێره که‌س خۆی ئه‌م تاقیکردنه‌وه ناکات، بۆیه پێویسته بچیت سه‌ردانی دکتۆر بکه‌ی ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ی لای تاقیگه‌کت بکات!
گۆڕانکاریه هۆڕمۆنیه‌کان که ڕووده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی ماوه‌ی دووگیان، ده‌بنه هۆی گه‌وره‌بوون و هه‌ڵئاوسان و ئێشانی مه‌مکه‌کانت، له‌وانه‌یه تۆ هه‌ست به برسیه‌تی بکه‌ی زۆربه‌ی کاته‌کان، یان هێلنجت بێتێ. منداڵدانت ده‌ست به گه‌شه ده‌کات و گه‌وره‌ده‌بێت ده‌بێته هۆی په‌ستان بخاته سه‌ر میزڵدانت که وات لێده‌کات زۆر میز بکه‌ی. ئه‌م نیشانانه له توندی جیاوازن له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر، هه‌روه‌ها له زگێک بۆ یه‌کی تریش جیاوازه له هه‌مان ئافره‌ت.
ئه‌و دووگیانانه‌ی که زگه‌که‌یان جمکه، شه‌هیه‌یان زۆرتره، زۆر زیاتر ده‌خۆن، زۆرتریش ماندوو ده‌بن وه‌ک ئه‌و دووگیاننانه‌ی که زگه‌که‌یان جمک نیه. بۆیه خۆراک و پشوو زۆر گرنگه.
ئێستا کاتی ئه‌وه‌ی که سه‌ردانی پزیشک بکه‌ی بۆ دڵنیا کردنه‌وه‌ی دووگیانه‌که‌ت و وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی زگه‌که‌ت وه هه‌رواها وه‌رگرتنی ئامۆژکاری، جا یان ده‌چیت بۆ بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستی یان پزیشکی تایبه‌تی خۆت هه‌یه.
<<< هه‌فته‌ی 4 <<< >>> هه‌فته‌ی 6 >>>