تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م
زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر
جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه.
گه‌شه‌ی کۆرپه‌له:
به‌گشتی گه‌شه‌ی کۆرپه‌له که‌مێک هێواش ده‌بێت، به‌ڵام مێشک ده‌چێته قۆناغێکی گه‌شه‌ی زۆر خێراوه. تاکه ئه‌ندام که تاکو ئێستا به ته‌واوی گه‌شه‌ی نه‌کردبێت بریتیه له سییه‌کان. ئه‌گه‌ر کۆرپه‌له‌که‌ت کوڕبێت، گونه‌کانی ده‌ست ده‌که‌ن به هاتنه‌خواره‌وه له بۆشایی له‌ش بۆ ناو توره‌گه‌ی گون.
بۆ دایک:
له‌وانه‌یه زگت زۆر ژان بکات، ئه‌مه‌ش چونکه منداڵدانت به‌به‌رده‌وام ده‌کشێت. ئێستا به‌رزی منداڵدانت نزیکه‌ی 9 سم به‌رزتره له ئاستی ناوکت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئێسکه‌کانی کۆرپه‌له‌که‌ت پته‌و ده‌بن و له گه‌شه‌کردن دان، بۆی تۆ پێویستیت به کالیسیۆم زیاتر ده‌بێت، دڵنیابه که خواردنه‌کانت رێژه‌یه‌کی باشی له کالیسیۆم و پڕۆتین و ئاسن و ترشی فۆلیکی تێدایه.
<<< هه‌فته‌ی 30 <<< >>> هه‌فته‌ی 32 >>>