تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م
زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر
جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه.
گه‌شه‌ی کۆربه‌له:
له‌م هه‌فته‌یه‌دا، کۆرپه‌له نزیکه‌ی کیلۆیه‌ک و 300 گرامه. چاوه‌کان ده‌کرێنه‌وه و داده‌خرێن. له‌م هه‌فته‌یه‌دا نینۆکه‌کانی په‌نجه‌کانی پێیه‌کان گه‌شه ده‌که‌ن.هه‌روه‌ها له‌م هه‌فته‌یه‌دا مۆخی ئێسکی کۆرپه‌له به‌رپرسیاره له دروست کردنی خڕۆکه سووره‌کانی خوێن.
بۆ دایک:
باشترین شێوازی نووستن بۆ دووگیان برییته له نووستن له‌سه‌ر لای چه‌پ. چونکه ئه‌و دوو لووله خوێنه گه‌وره‌یه‌ی که (خوێن له دڵ ده‌به‌ن و ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌ی له‌ش و په‌له‌کانی خوارو ) که‌مێک له له‌لای ڕاستی ناوندی پشتن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر لای ڕاست بنووی، ئه‌وا کۆرپه‌له‌که‌ت په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ئه‌م دوو لووله خوێنه ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی هات و چۆی خوێن بۆ ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌ی له‌ش و په‌له‌کانی خواروو.
<<< هه‌فته‌ی 29 <<< >>> هه‌فته‌ی 31 >>>