تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
سه‌ری کۆرپه‌له‌ به‌ قه‌د هه‌موو له‌شه‌که‌یه‌تی. چه‌وری به‌ به‌رده‌وامی کۆده‌بێته‌وه‌ له‌ژێر پێستدا. چاوه‌کان ده‌توانن بجولێن. له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆرپه‌له‌ هه‌ستیار ده‌بێت بۆ ڕووناکی و ده‌نگ و تام و بۆن.

بۆ دایک:
له‌م هه‌فته‌یه‌ش، ماندوو بوون و خورانی پێست و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی و مایسیری و ڕه‌ق بوونی قاچه‌کان و دڵه‌ سوتانه‌وه‌ و به‌دهه‌رسی ..هتد به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵت، ئه‌مه‌ت له‌بیر بێت که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ شێویه‌کی کاتی له‌گه‌ڵتن، دوای له‌دایک بوونی کۆرپه‌له‌که‌ت هیچی نامینێت.

<<< هه‌فته‌ی 28 <<<       >>> هه‌فته‌ی 30 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.