تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م
زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر
جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه.
گه‌شه‌ی کۆرپه‌له:
کۆرپه‌له به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر و جوان گه‌شه ده‌کات. ئێستا پێڵوه‌کان و برژانگه‌کان دروست بوونه، قژ له سه‌ر گه‌شه‌ده‌کات. پێڵوه‌کان ده‌کرێنه‌وه و چاوه‌کانیش به‌ته‌واوی دروست بووینه. کۆرپه‌له خڕ ده‌بێت و قه‌ڵه‌و ده‌بێت (کێشه‌که‌ی یه‌ک کیلۆگرام ده‌بێت).
ئه‌گه‌ر کۆرپه‌له‌که له دایک بێت ئێستا، سییه‌کانی تونای هه‌ناسه‌دانینان هه‌یه. قسه له‌گه‌ڵ کۆرپه‌له‌که‌ت بکه، چونکه ئێستا ده‌توانێت ده‌نگت بناسێته‌وه!
ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌ی کۆرپه‌له له دایک بێت، چانسی ژیانی 90 %. به‌ڵام با هیوا بخوازین که که‌مێکی تر دوابخرێت له دایکبوونه‌که!
بۆ دایک:
ئێستا تۆ له سێ مانگی کۆتایی دووگیانیت. له‌م ماوه‌یه‌دا، قاچه‌کانت ڕه‌ق ده‌بن، له‌وانه‌یه تووشی مایسیر بیت، خوێنهێنه‌ره‌کانی ڕووی له‌شت هه‌ڵده‌ئاوسێن، پێستت ده‌خورێت، دڵه سوتانه‌وه‌ت ده‌بێت، توشی به‌دهه‌رسی ده‌بیت....هتد.
به‌رزی منداڵدانت به نزیکه‌ی 6 سم به‌رزتره له ئاستی ناوکت. تاکو ئه‌م هه‌فته‌یه کێشی زیادبوو بریتیه له نزیکه‌ی 7 – 10 کیلۆگرامه.
سه‌ردانی پزیشک یان بنکه‌ی ته‌ندرستی له 3 مانگی کۆتایی دووگیانی:
به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی هه‌موو له هه‌فته‌ی 28 تاکو 36 هه‌موو دوو هه‌فته جارێک پێویسته سه‌ردانی پزیشک یان بنکه‌ی ته‌ندرستی بکه‌ی، پاش 36 هه‌فته تاکو له‌دایک بوونی منداڵه‌که‌ت هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک پێویسته سه‌ردانی پزیشک یان بنکه‌ی ته‌ندرستی بکه‌ی. ئه‌م خشته‌یه‌ش ده‌گۆڕێت ئه‌گه‌ر کێشه‌ت هه‌بوو (سه‌ردانه‌کان زیاد ده‌کرێت به پێ پێویست).
<<< هه‌فته‌ی 27 <<< >>> هه‌فته‌ی 29 >>>