تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، مێشک به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گه‌شه‌کردن به‌ خێرایی، هه‌وروه‌ها سییه‌کانیش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گه‌شه‌کرد. پێڵوی چاوه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به‌ بوونه‌وه‌، هه‌روه‌ها تۆڕی چاوه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به‌ دروست بوون، له‌ هه‌فته‌یه‌دا کۆرپه‌له‌ به‌نزیکه‌ی 1 سم گه‌شه‌ده‌کات، درێژیه‌که‌ی ده‌بێته‌ نزیکه‌ی 24 سم.

بۆ دایک:
پیرۆزه‌! له‌ کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دا، 3 مانگی دووه‌می دووگیانیت ته‌واو ده‌که‌ی.
له‌وانه‌یه‌ هه‌ست به‌ جۆره‌ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سیه‌ک بکه‌ی، منداڵدانت نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌ په‌راسوه‌کانت، به‌مه‌ش سییه‌کانت ناتوانن به‌ته‌واوی بکشێن.

<<< هه‌فته‌ی 26 <<<        >>> هه‌فته‌ی 28  >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.