تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
کیشی کۆرپه‌له‌که‌ت له‌م هه‌فته‌یه‌ نیو کیلۆگرامه‌. ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ کۆربه‌له‌که‌ت شێوه‌ی گونجاو و ڕێکتر وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌ کۆرپه‌له‌که‌ت له‌ دایک ببێت له‌وانه‌یه‌ بژیت.

بۆ دایک:
له‌م هه‌فته‌یه‌ دا، جووله‌ی کۆرپه‌له‌ زۆر به‌ هێزتر ده‌بێت، له‌وانه‌یه‌ ڕووی زگت ببینی که‌ ده‌جوولێت به‌هۆی جووله‌ی کۆرپه‌له‌که‌ت. له‌م هه‌فته‌یه‌ دا به‌رزی منداڵدانت یه‌ک سم له‌ ئاستی ناوکت به‌رزتره‌.
چه‌ند نیشانه‌ک هه‌ن، که‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن که‌ له‌وانه‌یه‌ منداڵه‌کت زووتر ببێت (پێشت ته‌واو کردنی 40 هه‌فته‌) هه‌رکاتێک، هه‌ر یه‌کێک له‌م نیشانانه‌ت هه‌بوو، په‌یوه‌ندی به‌ پزیشه‌که‌ته‌وه‌ بکه‌ به‌ زووترین کات، نیشانه‌کانیش ئه‌مانه‌ن؛
1. هه‌ست کردن به‌ پڕبوونی حه‌وز.
2. گرژبوونێکی زۆری منداڵدان ( زیاتر له‌ 4 گرژبوون له‌ کات ژمێرێکدا).
3. بینینی خوێن یان هه‌ر شله‌یه‌کی تر (له‌ بنی زگ).
4. دڕانی په‌رده‌ی منداڵدان.
5. ڕه‌ق بوونی مناڵدان یان زگ.

<<< هه‌فته‌ی 22 <<<          >>> هه‌فته‌ی 24 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.