تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
له‌م هه‌فته‌یه‌ دا، کۆرپه‌له‌ به‌ نزیکه‌یی نیو کیلۆگرام ده‌بێت. له‌م هه‌فته‌یه‌ برۆ و برژانگی چاوه‌کان ده‌ست به‌ دروست بوون ده‌که‌ن. مێشک زۆر به‌ خێرایی گه‌شه‌ ده‌کات. ئه‌گه‌ر کۆرپه‌له‌که‌ت کوڕ بێت، ئه‌وا گونه‌کانی ده‌ست به‌ درست به‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ ده‌که‌ن له‌ ناو حه‌وز بۆ ناو توره‌گه‌ی گون (له‌ سه‌رتا که‌ گونه‌کان ده‌ست به‌ دروست بوون ده‌که‌ن له‌ شوێنی تایبه‌تی خۆیان نین که‌ توره‌گه‌ی گونه‌، به‌ڵکو له‌ ناو حه‌زن).

بۆ دایک:
له‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رزی منداڵدانت به‌ نزیکه‌ی یه‌ک سانتم له‌سه‌ر ئاستی ناوکته‌. کێشت به‌رده‌وام له‌ زیاد بوون ده‌بێت. ئه‌م کێش زیاد بوونه‌ کار ده‌کاته‌ سه‌ر پشتت. بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کان، پێڵاوی من فلات له‌پێبه‌که‌، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر دامه‌نیشه‌ یان ڕامه‌وه‌سته‌، که‌ دانیشتیت هه‌وڵببده‌ له‌ کاتی هه‌ستانه‌وه‌ به‌هۆی شتێک خۆت هه‌ڵبستێنه‌وه‌.

<<< هه‌فته‌ی 21 <<<         >>> هه‌فته‌ی 23 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.