تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
ئێستا ئێمه‌ له‌ نیوه‌ی دووگیانینه‌. کۆرپه‌له‌ هه‌ر وه‌ک منداڵێکی تازه‌ بوو کاتی خه‌وت و هه‌ڵسانی هه‌یه‌!. له‌م هه‌فته‌یه‌ قژی سه‌ر ده‌ست به‌ گه‌شه‌ ده‌کات. ئه‌گه‌ر کۆرپه‌له‌که‌ت کچ بێت، ئه‌وا مناڵدانی کۆرپه‌له‌که‌ت ده‌ست به‌ گه‌شه‌ ده‌کات.

بۆ دایک:
له‌م هه‌فته‌یه‌، به‌ نزیکه‌ی، به‌رزی مناڵدانت یه‌ک په‌نجه‌ له‌ خوار ناوکت ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زگه‌که‌ت جمک یان سیانه‌.. هتد بێت ئه‌وا مناڵدانت که‌مێک به‌رزتر ده‌بێت. چه‌ند خه‌تێکی ڕه‌ش له‌رسه‌ر زگت دروست ده‌بێت له‌ نێوان ناوکت و بنی زگت، ئه‌مانه‌ش دوای له‌ دایک بوونی کۆرپله‌که‌ت نامێنێ.
ئێستا زیاتر هه‌ست به‌ جووله‌ی کۆرپه‌له‌که‌ت ده‌که‌ی، هه‌روه‌ها جووله‌کانیش به‌ هێز ترن.

<<< هه‌فته‌ی 19 <<<      >>> هه‌فته‌ی 21 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.