تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
له‌م هه‌فته‌یه‌دا، پێستی کۆرپه‌له‌ به‌ مادده‌یه‌کی سپی (په‌نیری) داده‌پۆشرێت، که‌ پێستی کۆرپه‌له‌ ده‌پارێزێت (بینه‌ پێش چاوی خۆت! تۆ 9 مانگ له‌ناو ئاو دابنیشیت پێستت چی به‌سه‌ردێت؟!). له‌م هه‌فته‌یه‌ وێڵاش به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌شه‌ و پێدانی خۆراک به‌ کۆرپه‌له‌.

بۆ دایک:
له‌م هه‌فته‌یه‌، له‌وانه‌ی هه‌ندێ گۆڕانکاری له‌ پێستت ڕووبدات، هه‌موو ئه‌مانه‌ په‌یوه‌نیان به‌ هۆرمۆنه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌، پاش له‌دایک بوونی مناڵه‌که‌ت هیچی نامینێت. ئه‌م گۆڕانه‌ پێستیانه‌ش بریتین له‌ په‌یدابوونی ماک له‌سه‌ر ڕووی ڕوومه‌ته‌کانت، لووتت، چه‌نه‌گه‌ت. له‌وانه‌شه‌ هه‌ست به‌ خورانی پێستت بکه‌ی، له‌وانه‌یه‌ پێستت که‌مێک ووشک بێت.

<<< هه‌فته‌ی 18 <<<      >>> هه‌فته‌ی 20 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.