تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م
زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر
جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه.
گه‌شه‌ی کۆرپه‌له:
ته‌نها 4 هه‌فته ماوه! کۆرپه‌له به نزیکه‌ی ته‌واو پێگه‌یشتوه. له‌م هه‌فته‌یه به دواتر له هه‌ر کاتێکدا کۆرپه‌له بۆی هه‌یه بێته خواره‌وه له ڕێره‌وی مناڵبووندا.
بۆ دایک:
ته‌نها یه‌ک مانگ ماوه له ماوه‌ی دووگیانیت (ئه‌گه‌ر هه‌ر 40 هه‌فته ته‌واو بکه‌ی). له‌م هه‌فتیه به دواتر پێویسته هه‌فته‌ی جاره‌ک سه‌ردانی پزیشک بکه‌ی.
ئێستا کێشت به نزیکه‌یی 11 – 13 کیلۆگرام زیاد بووه. رۆژانه به‌نزیه‌کی 2400 گه‌رمۆکه سه‌رف ده‌که‌یت.
ئه‌گه‌ر تاکو ئێستا سه‌ردانی پزیشک و بنکه‌ی ته‌ندرستیت نه‌کردوه، زۆر پێویسته که له‌م هه‌فته‌یه ده‌ست پێبکه‌ی.
نیشانه‌کانی منداڵبوون:
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند نیشانه‌یه‌کن که مانایی نزیکبوونه‌وه‌ی منداڵبوون ده‌گه‌یه‌نن، که ئه‌مانه‌ن؛
1. ژانه زگ، به‌هۆی گرژبوونی ماسوولکه‌کانی دیواری منداڵدان.
2. هاتنه خواره‌وه‌ی کۆرپه‌له بۆ ناو حه‌وز.
3. فراوان بوونی ملی منداڵدان، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ملی منداڵدانت بکرێته‌وه.
4. دڕانی په‌ره‌ده‌ی منداڵدان.
5. ده‌رچونی که‌مێک له خوێن و لیچاو له بنی زگ.
<<< هه‌فته‌ی 35 <<< >>> هه‌فته‌ی 37 >>>