تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
ئیستا کێشی کۆرپه‌له‌که‌ت به‌ نزیکه‌یی 2 کیلۆگرام و نیو ده‌بێت. کۆرپه‌له‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌ بووه‌، بۆیه‌ ناتوانێت بجولێت و بسوڕێت له‌ناو منداڵدان وه‌کو جاران. ئه‌گه‌ر کۆرپه‌له‌که‌ت کوڕ بێت، گونه‌کانی به‌ته‌واوی بۆشایی له‌شیان جێهێشتووه‌ و هاتوونه‌ته‌ نا توره‌گه‌ی گون.

بۆ دایک:
کاتێک سه‌ردانی پزیشک ده‌که‌ی، پزیشکه‌که‌ت هه‌موو جاره‌ک ملی منداڵدانت ده‌پشکنێت به‌ په‌نجه‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی داهاتوو، بۆ زانینی که‌ ئایه‌ ملی منداڵدانت فراوان بووه‌ یان ، وه‌ هه‌روه‌ها بۆ زانینی شێوه‌ و باری کۆرپه‌له‌که‌ت له‌ناو منداڵدانت (بزانێت سه‌ری هاتوو یان قاچی یان ده‌ستی ...هتد). کۆرپه‌له‌ ناتوانێت بێته‌ خواره‌وه‌ ئه‌گه‌ر ملی منداڵدن داخرابێت.
پڕۆسه‌ی منداڵبوون بریتیه‌ له‌ فراوان بوون و ته‌نک بوون و کرانه‌وه‌ی ملی منداڵدان، بۆ ئه‌وه‌ی کۆرپه‌له‌که‌ بێته‌ خواره‌وه‌.

<<< هه‌فته‌ی 34 <<<        >>> هه‌فته‌ی 36 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.