تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
گه‌شه‌ی خێرای مێشک بوه‌ته‌ زیاد بوونی قه‌باره‌ی سه‌ری کۆرپه‌له‌. له‌م هه‌فته‌یه‌ش کۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ژێر پێستدا به‌رده‌مه‌، که‌ ڕه‌نگی پێستی کۆرپه‌له‌ ده‌گۆڕێت له‌ سوور بۆ په‌مه‌یی.

بۆ دایک:
کێشت به‌ نزیکه‌ی 400 گرام زیاد ده‌بێت له‌ هه‌فتیه‌کدا. ئه‌ستووربوونێکی که‌می له‌ش ئاسایییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆر توندت گرت له‌گه‌ڵ سه‌رئێشه‌که‌ش هه‌ستت به‌ بینینی خاڵ یان پێش چاو سپی بوون و غێم بوو کرد و له‌ناکاو ئه‌ستووربوونی له‌شت زیادی کرد (له‌ 2 – 3 رۆژدا) به‌ تایبه‌تی ده‌م و چاوت، وه‌ توشی ئێشی گه‌ده‌ و هێلنج و ڕشانه‌وه‌ بوویت، ئه‌وا به‌ زووترین کات په‌یوه‌ندی به‌ پزیشکه‌که‌ته‌وه‌ بکه‌، باره‌که‌ زۆر ترسناکه‌!.

<<< هه‌فته‌ی 32 <<<       >>> هه‌فته‌ی 34 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.