تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌وانه‌ هه‌ست بکه‌ی به‌ جووله‌ی کۆرپله‌که‌ت. ئه‌گه‌ر تۆ قه‌ڵه‌وبیت، منداڵدانێکی ئه‌ستوورت هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یه‌که‌م زگت بێت، له‌م بارانه‌دا تۆ هه‌ست به‌ جووله‌ی کۆرپه‌له‌که‌ت ناکه‌ی، دڵ ته‌نگ مه‌به‌، پاش که‌مێکی تر هه‌ست پێده‌که‌ی.

بۆ دایک:
هه‌روه‌ک له‌ سه‌رتا باسمان کرد که‌ قه‌باره‌ی خوێنت زیاد ده‌بێت، ئه‌مه‌ش کارده‌کاته‌ سه‌ر ئاستی هۆمۆنی ئیسترۆجین، به‌مه‌ش ناو پۆشی لووتت هه‌ڵبئاوسێت، واده‌کات که‌ لووتت بگیرێت. هه‌روه‌ها زیاد بوونی قه‌باره‌ی خوێنت ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ دڵ کاری گرانتر بێت، ئه‌مه‌ کاریگه‌ری نی یه‌ له‌سه‌ر دڵێکی ساغ و ته‌ندروست.

<<< هه‌فته‌ی 15 <<<       >>> هه‌فته‌ی 17 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.