تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
ئه‌گه‌ر سه‌یری کۆرپه‌له‌که‌ت بکه‌ی له‌ سۆنه‌ر، ده‌بینی په‌نجه‌ی گه‌وه‌ره‌ی ده‌ستی خۆی ده‌مژێت. ئێشکه‌کان زیاتر پته‌و ده‌بن ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ. پێستی کۆرپه‌له‌ زۆر نه‌رم و ڕوونه‌، ده‌توانی موولوله‌کانی خوێن ببینی له‌ ژێر پێستی دا. قژێکی زۆر وورد له‌شی کۆرپه‌له‌ داده‌پۆشێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گه‌شه‌ تاکو هه‌فته‌ی 26 دووگیانی.

بۆ دایک:
هه‌ست ده‌که‌ی منداڵدانت زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌، نزیکه‌ی 8 – 9 سم له‌ژێر ناوکت.
ئه‌گه‌ر له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو دا، سۆنه‌ر بگری، له‌وانه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ سۆنه‌ره‌که‌ت بۆ ده‌گرێت بتوانێت پێت بڵێت که‌ کۆرپه‌له‌که‌ت کوڕه‌ یان کچه‌ (به‌ڵام ئه‌مه‌ت له‌بیر بێت، که‌ سۆنه‌ر 100 % ڕاست نیه‌). زۆربه‌ی دایکان حه‌زده‌که‌ن بزانن ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌له‌که‌یان، به‌ڵام باشتر وایه‌ نه‌یزانیت، چونکه‌ 100 % درووست نیه‌.

<<< هه‌فته‌ی 14 <<<      >>> هه‌فته‌ی 16 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.