تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م
زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر
جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر
هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه.
گه‌شه‌ی کۆرپه‌له:
ڕووی کۆرپه‌له‌که ڕۆژ به ڕۆژ شێوه‌ی مرۆڤ زیاتر وه‌رده‌گرێت، که چاوه‌کان جووله‌ده‌که‌ن بۆ جێگای تایبه‌تی خۆیان (له سه‌رتادا که دروست ده‌بن، له جێگای تایبه‌تی خۆیان نین)، هه‌روه‌ها گوێچکه‌له‌کانیش ده‌چنه جێگای تایبه‌تی خۆیان. له‌م هه‌فته‌یه ڕیخۆڵه‌کان زیارتر جێگه‌ی خۆیان جێگیر ده‌که‌ن له‌ناو له‌شی کۆرپه‌له، هه‌روه‌ها له‌م هه‌فته‌یه جگه‌ر ده‌ست به ده‌ردانی زه‌رداو ده‌کات و په‌نکریاسیش ده‌ست به دروست کردنی ئینسۆلین ده‌کات، له‌م هه‌فته‌یه کۆرپه‌له زۆر سه‌رقاڵه!!
بۆ دایک:
ئێستا تۆ له 3 مانگی دووه‌می دووگیانی دایت. ئه‌م 3 مانگه له هه‌موو کاته‌کانی تری دووگیانی خۆشتره، زۆربه‌ی ناخۆشیه‌کان نامێنێن.
منداڵدانت به‌رده‌وامه له کشان و گه‌وره بوون، بۆیه زۆر له‌وانه‌ی هه‌ست به ژانه زگ بکه‌ی.
<<< هه‌فته‌ی 12 <<< >>> هه‌فته‌ی 14 >>>