تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:
لێره‌دا، به‌ نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌ندام و پارچه‌کانی کۆرپه‌له‌که‌ دروست بووه‌، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر گه‌شه‌ و پێگه‌یشتن تاکو کاتی له‌دایک بوون. په‌نجه‌کانی پێیه‌کان و ده‌سته‌کان لێک جیا ده‌بنه‌وه‌، نینۆک و موو ده‌ست ده‌که‌ن به‌ گه‌شه‌کردن. له‌م هه‌فته‌یه‌ گورچیله‌کانی کۆرپه‌له‌که‌ ده‌ست ده‌که‌ن به‌ درووست کردنی میز. ئه‌ندامه‌ زاوزێیه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به‌ وه‌رگرتنی سیفه‌ته‌ ڕه‌گه‌زیه‌کان. ماسولکه‌کانی ناو دیواری ڕیخۆڵه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به‌ گرژ بوون و خاوبوونه‌وه‌.

بۆ دایک:
له‌م هه‌فته‌یه‌، منداڵدانت زیاتر گه‌وره‌ده‌بێت و به‌رز ده‌بێته‌وه‌. له‌ هه‌فته‌یه‌ دا تاکو 3 مانگی کۆتایی، منداڵدانت په‌ستان ناخاته‌ سه‌ر میزڵدانت، به‌مه‌ش که‌متر ‌ میز کردن ده‌که‌ی وه‌ک له‌ 3 مانگی یه‌که‌می دووگیاننیت. به‌ڵام ئه‌مه‌ت له‌بیر بێت که‌ له‌ 3 مانگی کۆتایی دووگیانیت، منداڵدانت به‌ ته‌واوی گه‌وره‌ ده‌بێت و دووباره‌ په‌ستان ده‌خاته‌ سه‌ر میزڵدانت، به‌مه‌ش زیاتر میز ده‌که‌ی وه‌ک له‌ 3 مانگی ناوه‌ندی دووگیانیت.
له‌م هه‌فته‌یه‌، که‌متر هه‌ست به‌ ماندووبوون ده‌که‌ی. له‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ست به‌ سه‌ر ئێشه و سه‌رسووڕان ده‌که‌ی. کاتێک ده‌چیت بۆ لای پزیشکه‌که‌ت، هه‌رچیه‌که‌ت هه‌بوو بۆی باس بکه‌.

<<< هه‌فته‌ی 11 <<<      >>> هه‌فته‌ی 13 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.