ئایا ڕاسته ده‌ست هه‌ڵگرتن له جگه‌ره‌کێشان ده‌بێته هۆی زیادبوونی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره؟! به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ نیشاندراوه که وه‌ستان له جگه‌ره‌کێشان مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌که‌ره زیاد ده‌کات بۆ ماوه‌یه‌کی کورت . خه‌ڵکی کاتێک جگه‌ره‌ده‌کێشن، به‌گشتی خۆراک ده‌گۆڕنه‌وه به جگه‌ره، مانایی ئه‌وه‌یه له جیاتی خواردنی خۆراک، جگه‌ره ده‌کێشن، کاتێک ده‌ست هه‌ڵده‌گرن له جگه‌ره هاوکێشه‌که پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه "خۆراک زیاتر ده‌خۆن". به گوێره‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه، ئه‌و کێشه‌ی "وزن" که زیاد ده‌بێت له ئه‌نجامی زیاتر خواردنی خۆراک له دوای ده‌ست هه‌ڵگرتن له جگه‌ره‌کێشان، ده‌بێته هۆی زیادکردنی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره بۆماویه‌کی کورت. به گشتی نه‌خۆشی شه‌کره دوو جۆری هه‌یه، نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌ک، نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دوو. نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دوو له‌و که‌سانه باوه که زۆر ده‌خۆن و که‌م جووله "وه‌رزش" ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له‌و که‌سانه‌ی که مێژووی خێزانیان هه‌یه "واته یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزان نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووی هه‌بێت"، جگه‌ره‌کێشان خۆی هۆکارێکی مه‌ترسیداره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دوو، به‌ڵام ده‌ستهه‌ڵگرتن له جگه‌ره‌کێشان مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره زیاد ده‌کات به شێوه‌یه‌کی کاتی "هۆیه‌که‌ی ڕوونکراوه‌ته‌وه له‌سه‌ره‌وه". به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌که، ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ست هه‌ڵده‌گرن له جگه‌ره‌کێشان، 70% زیاتر له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌دان له شه‌ش ساڵی یه‌که‌می دوای وه‌ستانی جگه‌ره‌کێشان. دوای ده ساڵ له وه‌ستانی جگه‌رکێشان، ئه‌م مه‌ترسیه نامێنێت. جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌کره، ناسراوه به جۆری مرۆڤی پێگه‌یشتوو "بالغ" یاخود جۆری ناپابه‌ند له‌سه‌ر ئه‌نسۆلین. نه‌خۆشیه‌کی درێژخایه‌نه، کار ده‌کات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌کاربردنی شه‌کره له‌خوێن. له جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌کره، خانه‌کانی له‌ش هه‌ستیاریان که‌م ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌نسۆلین یاخود له‌ش بڕێكی که‌م له ئه‌نسۆلین دروست ده‌کات. ئه‌نسۆلین ئه‌و هۆڕمۆنه‌یه که ئاستی شه‌کره له خوێن کۆنتڕۆڵ ده‌کات. ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێن ده‌ست هه‌ڵگرتن له جگه‌ره‌کێشان
خۆی له‌خۆیدا هۆکارێک نیه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره، به‌ڵکو هۆکاره‌که ئه‌و
کێشه زیاده‌یه که له ئه‌نجامی زۆر خواردنه‌وه دروست ده‌بێت دوای وه‌ستان له
جگه‌ره‌کێشان. بۆیه هه‌بوونی ئه‌م مه‌ترسیه بیانوو نیه بۆ وه‌ستان له جگه‌ره‌کێشان،
ده‌کرێت ده‌ست هه‌ڵبگیردرێت له جگه‌ره‌کێشان و ئاگاداری زیادبوونی کێش ببیت. |

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©