ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره‌

 ------------------------------------------------------------------------------

نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری یه‌ک

جۆری یه‌کی نه‌خۆشی شه‌کره‌ ناسراوه‌ به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی منداڵان یاخود نه‌خۆشی شه‌کره‌ی پابه‌ند له‌سه‌ر ئه‌نسۆلین، بارێکی درێژ خایه‌نه‌ به‌شێوه‌یه‌ک په‌نکریاس ڕێژه‌یه‌کی که‌م یاخود هیچ ئه‌نسۆلین دروست ناکات. ئه‌نسۆلین بریتیه‌ له‌ هۆڕمۆنێک که‌ پێویسته‌ بۆ گۆڕینی شه‌کره‌ بۆ وزه‌. هه‌رچه‌نده‌ جۆری یه‌کی نه‌خۆشی شه‌کره‌ ده‌کرێت له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێک ڕووبدات به‌ڵام زیاتر له‌ ته‌مه‌نی منداڵی یاخود هه‌رزه‌کاری ده‌رده‌چێت.

جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌کره‌ به‌ نزیکه‌یی وه‌ک جۆری یه‌که‌، به‌ڵام زۆر زۆر باوتره‌، له‌ جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌کره‌ خانه‌کانی له‌ش هه‌ستیاریان که‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌نسلۆلین یاخود ئه‌نسۆلینی پێویست نیه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ی ئاسایی له‌ خوێن.

گه‌لێک له‌ هۆکار به‌ژداری له‌ دروست بوونی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌ک ده‌که‌ن، له‌وانه‌ بۆماوه‌ یاخود تووشبوون به‌ هه‌ندێک له‌ جۆری ڤایرۆس. سه‌رباری  زۆرێک له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی چاڵاک به‌ڵام تاکو ئێستا چاره‌سه‌ری نیه‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌ک. به‌ڵام به‌رپێشچوون له‌ چاودێری کردنی ڕێژه‌ی شه‌کره‌ له‌ خوێن و گه‌یاندنی ئه‌نسۆلین، باری پێویستی ڕۆژانه‌ی جۆری شه‌کره‌ی یه‌کیان ئاسان کردوه‌. به‌ وه‌رگرتنی ده‌رمانی ڕێک و پێک خه‌ڵکی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌ک ده‌توانن بژین بۆ ژیانێکی ته‌مه‌نێکی درێژ خایه‌نی ته‌ندروست.

 

نیشانه‌کانی؛

زۆر تێنووبوون و میزکردن

برسیتیه‌کی ئێجگار زۆر

دابه‌زینی کێش

ماندووبوون

ڕه‌شکه‌و پێشکه‌یی له‌ بینین

 

هۆیه‌کانی دروست بوون؛

سیسته‌می به‌رگری له‌ش که‌ له‌ش ده‌پارێزێت له‌ میکڕۆب و ته‌نی بێگانه‌ی ئازارده‌ر، بۆ جه‌ند هۆکارێکی نه‌زاندراو ده‌ست ده‌کات به‌ له‌ناوبردنی خانه‌کانی ڕێژێنی ئه‌نسۆلین ده‌رده‌ر له‌ په‌نکریاس، له‌ ئه‌نجام ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نسۆلین پێویست نه‌گات بۆ خوێن. هۆکاری ته‌واوی دروست بوونی نه‌خۆشی شه‌کره‌ تاکو ئێشتا ڕوون نیه‌ به‌ڵام بۆماوه‌ ڕۆڵی ده‌بینێت.

 

هۆکاری مه‌ترسیدار؛

هۆکاری مه‌ترسیدار بۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری یه‌ک بریته‌ی له‌ مێژووی خێزانی بۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌ک. مه‌ترسی تووشبوون زیاد ده‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ باوان یاخود خوشک و برایه‌کان نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌بێت.

 

ئاڵۆزیه‌کانی؛

جۆری یه‌کی نه‌خۆشی شه‌کره‌ له‌وانه‌یه‌ کار بکاته‌ سه‌ر زۆرێک له‌ ئه‌ندامه‌ گه‌وره‌کانی له‌ش، وه‌ک دڵ و ده‌مار و لووله‌کانی خوێن و چاو و گورچیلکه‌کان. پاراستنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن بۆ ئاستێکی ئاسایی، زۆربه‌ی جاره‌کان له‌ ئاڵۆزیه‌کان دوور ده‌خات. ئاڵۆزیه‌کان بریتین له‌ دوو کۆمه‌ڵه‌، کاتی و درێژ خایه‌ن.

ئاڵۆزیه‌ کاتیه‌کان؛

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن؛ به‌هۆی چاودێری نه‌کردن و که‌م ته‌رخه‌می.

که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن؛ هه‌ندێک جار که‌سی نه‌خۆش پارێزیه‌کی زۆر تووند ده‌کات یاخود چه‌ندین ده‌رزی ئه‌نسۆلین له‌خۆی ده‌دات یاخود دوای وه‌رزشێکی تونده‌ و سه‌خت، له‌م بارانه‌دا که‌سه‌که‌ تووشی دابه‌زینی سه‌ختی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن ده‌بێت. پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک و به‌رده‌وام ئاستی شه‌کره‌ بپشکندرێت. نیشانه‌کانی که‌م دابه‌زینی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن بریتین له‌؛ ئاره‌قه‌کردن، له‌رزین، بێ هێزی، برسیه‌تی، گێژبوون، هێلنج هاتن، تێکچوون و نارێکی له‌ قسه‌کردن، سه‌رسووڕان.

ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ستت به‌ نیشانه‌کانی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت کرد، شتێک بخۆ یاخود بخۆوه‌ که‌ ئاستی شه‌کره‌ی خوێن به‌ خێرایی زیاد ده‌کات، وه‌ک شه‌ربه‌تی میوه‌، کێکێکی شیرین.

 

ئاڵۆزیه‌ درێژخایه‌نه‌کان؛

نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن

تێکدانی ده‌مار

تێکدانی گورچیلکه‌کان

تێکدانی چاوه‌کان

تێکدانی پێست و ناو ده‌م

صه‌وه‌فان

 

خۆپاراستن له‌ تووشبوون؛

ناتواندرێت خۆ بپارێزرێت له‌ تووش بوون، چونکه‌ هۆکاری دروست بوونی زیاتر بۆماوه‌یه‌. 

 

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.