ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره ------------------------------------------------------------------------------ نیشانه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره؛ که‌ی ڕاوێژی پزیشک بکرێت؟ نیشانه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره به‌زۆری ورده، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک ده‌خرێته
ڕوو که که‌ی ڕاوێژی پزیشک بکرێت. نیشانه زووه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره زۆر ورده یاخود وا پێده‌چێت بێ زیان
بێت. له‌وانه‌یه نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک یاخود چه‌ند
ساڵێک به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌کت لێ به‌دیار بکه‌وێت. به‌ڵام ئه‌مه مانایی
ئه‌وه نییه که‌تۆ خه‌مبار بیت، تێگه‌یشتن له نیشانه شیاوه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره
ده‌توانێت به‌ره‌و ده‌ستنیشانکردنێکی زوویی نه‌خۆشی شه‌کره‌ت ببات و ژیانێکی ته‌ندروستتر
هه‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد به هه‌ریه‌ک له‌م نیشانانه‌ی خواره، کت و پڕ سه‌ردانی
پزیشک بکه: تێنوبوونێکی زۆر سه‌خت یاخود میزکردنێکی ئێجگار زۆر؛ زۆر تێنوو بوون یاخود
زۆر میز کردن نیشانه کلاسیکه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ن. هه‌ست کردن به ماندوویی و شه‌که‌تی دابه‌زینی کێش ڕه‌شکه‌و پێشکه‌یی له بینین ساڕ‌ێژ بوونی برین به دره‌نگی، یاخود زۆر نه‌خۆش که‌وتن "بۆ نموونه
هه‌ڵامه‌ت و هه‌وکردن" هه‌ست کردن به مێرووله‌کردنی ده‌ست و قاچه‌کان سوور هه‌ڵگه‌ڕان و هه‌ڵئاوسان و به‌ئازاری پوکی ددانه‌کان تێ بی نی؛ هه‌رکاتێک هه‌ستت کرد به یه‌کێک له نیشانه‌کانی
نه‌خۆشی شه‌کره به زووی سه‌ردانی پزیشک بکه، هه‌رچه‌ند زووتر ده‌ستنیشان بکرێیت
ئه‌وه‌نده زووتر چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گریت. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©