ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره ------------------------------------------------------------------------------ خوێندنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی خۆراک، چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک زانیاری سه‌ر خۆراک، زۆر گرنگه بۆ پلاندانانی ژه‌مه خۆراکی نه‌خۆشی شه‌کره.
لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک ده‌خرێته ڕوو که به‌دوای چی بگه‌ڕێیت له کاتی به‌راورد
کردنی زانیاری سه‌ر خۆراکه‌کان. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌یه، ئه‌وا خۆراکت زۆر گرنگه، به‌ژداره
له پلانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ت. بۆیه خوێندنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ر خۆراکه‌کان
گرنگه و یارمه‌تیت ده‌دات بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆراکی دروست و ته‌واو. یه‌که‌م شت ده‌ست بکه به خوێندنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی خۆراکه‌که، لیستی
پێکهاته‌ی خۆراکه‌که، سه‌یری بکه بزانه له چی پێکهاته‌وه، ڕێژه‌کان چه‌ند به
چه‌نده، کاربۆهیدرات چه‌نده ئه‌ی چه‌وری چه‌نده ئه‌ی پڕۆتین؟..هتد. سه‌یری ته‌واوی پێکهاته‌ی کاربۆهیدراتی بکه نه‌ک ته‌نها شه‌کره. ئاگاداربه ئه‌و خۆراکانه‌ی که نووسراون له‌سه‌ریان "بێ شه‌کره"
مانای وا نیه ته‌واو هیچ کاربۆهیدراتی تێدا نیه. ئاگاداری ئه‌و خۆراکانه به که له‌سه‌ریان نووسراوه "بێ چه‌وری"،
چونکه له‌وانیه بڕی کابۆهیدرات و شه‌کره و پڕۆتینیان زیاتر تێدا بێت. له
کۆتایی ژماره‌ی گه‌رمۆکه‌کانی پێکهاته‌ی خۆراکه‌که کۆ بکه‌ره‌وه، بۆ گه‌یشت به
بڕی گه‌رمۆکه‌ی ڕۆژانه‌ی پێویست. بڕی گه‌رمۆکه‌ی پێویست بۆ ڕۆژێک له که‌سێک بۆ یه‌کی
تر ده‌گۆڕێت، ئه‌م بڕه پزیشکی پسپۆڕ دیاری ده‌کات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی
پزیشک بکه. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©