ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره ------------------------------------------------------------------------------ ئامۆژگاری بۆ چۆنیه‌تی خواردن له ده‌روه‌ی ماڵ --- له کاتی چوونه ده‌ره‌ه‌وه بۆ هه‌ندێک خه‌ڵکی خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ته‌نها به بۆنه‌یه، به‌ڵام
هه‌ندێک خه‌ڵكی تر هه‌موو ڕۆژێک له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ نان ده‌خۆن. هه‌رکامیان بێت،
به‌شه‌ێکی مامناوه‌ندی و هه‌ڵبژاردن به وریایی یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌مه
خۆراکی چێشتخانه‌که‌ت ببێته به‌شێک له پلانی خۆراکی ڕۆژانه بۆ خۆراکی نه‌خۆشی
شه‌کره. له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان زۆرێک له چێشخانه‌کان نرخی پێکهاته‌ی خۆراکی جۆره‌کانی
خۆراک ده‌نووسن "واته ئه‌گه‌ر له‌فه‌یه‌کیان هه‌بێت نووسراوه که ڕێژه‌ی چه‌ندی
ئه‌م له‌فه‌یه کاربۆهیدرات، وه چه‌ندی چه‌وری و چه‌ندی پڕۆتینه..هتد، هه‌روه‌ها
بڕی وزه‌ش دیاری کراوه به گه‌رمۆکه"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین له
چێشخانه‌کانی کوردستان ئه‌م خزمه‌ته نیه. هه‌رچۆنێک ئه‌گه‌ر ئه‌م خزمه‌ته په‌یدابوو
زۆر گرنگه سوودی لێوربگیڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ئه‌و بڕه خۆراکه بخۆیت که له
پلانه خۆراکییه‌که‌ت هه‌یه. کاتێک ده‌چیت بۆ چێشخانه‌یه‌ک، گرنگه پشکه خۆراکیه‌که‌ت کۆنتڕۆڵ بکه‌یه‌ت
"ئه‌مه مانای چیه؟!!"؛ واته قه‌باره‌ی به‌شه خۆراکیه‌که، بۆ نموونه له‌وانه‌یه چه‌ندی جۆری
قه‌باره‌ی له‌فه هه‌بێت، تۆ بچووکترینیان هه‌ڵبژێره. هه‌روه‌ها هاوبه‌شی به‌شه‌خۆراکه‌که‌ت
له‌گه‌ڵ براده‌ر یاخود شه‌ریکه‌که‌ت له چێشتاخه‌نه بکه. هه‌رگیز ئه‌مه له
مێشکت مه‌چه‌سپێنه که تۆ ده‌بێت هه‌موو ئه‌و بڕه خۆراکه‌ی که داوات کردوه هه‌مووی
بخۆیت. ده‌توانی ئه‌و بڕه خۆراکه‌ی که ماوه‌ته‌وه بیه‌که‌ی به سه‌فه‌ری و بیبه‌یه‌وه
ماڵه‌وه. گۆڕینه‌وه بکه له خۆراکی داواکراو؛ له جیاتی داواکردنی خۆراکی سوورکراو
وه‌ک په‌تاته‌ی سوورکراو "فینگه‌ر"، داوای خۆراکێک بکه که له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی
شه‌کره براده‌ره! وه‌ک سه‌ڵاته، یاخود داوابکه به‌شه سه‌وزایه‌کانی خۆراکه‌که‌ت
دووهێند بکات. کاتێک داوای سه‌ڵاته ده‌که‌یت، گرنگه دوای سه‌ڵاته‌یه‌کی بێ چه‌وری
یاخود که‌م چه‌وری بکه‌یت. کاتێک داوای خۆراک ده‌که‌یت، له‌گه‌ڵ کابانی چێشتخانه‌که
قسه بکه داوای خۆراکی که‌م له کۆلیستڕۆڵ بکه، مریشکی بێ پێست، ئه‌گه‌ر بکرێ
نانی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو "به که‌په‌که‌وه". ئه‌گه‌ر داوای پیتزات کرد،
داوابکه پیتزایه‌که ته‌نک بێت و ڕووه‌کی بێت نه‌ک گۆشتی یاخود مریشکی. نه‌که‌ی
دوای زیاد کردنی به‌شه په‌نیره‌که‌ی بکه‌یت. ئه‌گه‌ر پلانی خۆراکی ڕۆژانه‌ت که‌م
خێیه، ئه‌وا داوا بکه خوێ له خۆراکه‌که‌ت نه‌کات. پێویست ناکات بیر بکه‌یه‌وه که داوا کردنی به گوێره‌ی پێویستی خۆت شتێکه
بار گرانیه بۆ چێشخانه‌که، به‌ڵکۆ ئه‌مه پێویسته. ئاگاداربه که چی ده‌خۆیه‌وه؛ نه‌که‌ی خواردنه‌وی بڕ زۆر له وزه بخۆیه‌وه.
ئاو داوابکه "ئاوی کانزایی" له جیاتی خواردنه‌وه‌ی گازی و کحولی. له کاتی خۆت نان بخۆ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆژانه کاتژمێر 12 نانی
نیوڕۆ ده‌خۆین له ماڵه‌وه، هه‌مان ئه‌مه کاته له ده‌ره‌وه نانه‌که‌ت بخۆ. هه‌رده‌م،
یاسایه سه‌رکیه‌کانت له‌بیر بێت، جا تۆ له ماڵ یاخود له ده‌ره‌وه نان بخۆیت هه‌رده‌م
خۆراکی هه‌مه‌جۆری ته‌ندروست بخۆ، که‌م له بڕی چه‌وری و خوی و کاربۆهیدرات. به‌شه
خۆراکه‌یه‌کان بپارێزه. له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه پێویسته ڕاوێژی به پزیشک
بکرێت بۆ ڕێبه‌ری خۆراک به گوێره‌ی پێویست باری نه‌خۆشیه‌که‌ت. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©