ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره ------------------------------------------------------------------------------ خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌کره؛ پێنج ئامۆژگاری گۆڕانکاریه‌کی له‌سه‌رخۆی شێوازی ژیان باشترین قۆناغه به‌ره‌و خۆپاراستن
له نه‌خۆشی شه‌کره، ئه‌مه‌شت له‌بریبێت هه‌رگیز ئێستا زۆر دره‌نگ نیه بۆ ده‌ست
پێکردن.. کاتێک دێینه سه‌ر باسی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دوو "که باوترین جۆره"
خۆپاراستن زۆر گرنگه. خۆپاراستنیش زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر تۆ له مه‌ترسی دابیت بۆ
نموونه کێشت زیاد بێت یاخود مێژووی خێزانیت هه‌بێت "ئه‌ندامێک خێزان تووشی
نه‌خۆشی شکره بووبێت". گۆڕانکاریه‌کی له‌سه‌رخۆی شێوازی ژیان باشترین قۆناغه به‌ره‌و خۆپاراستن
له نه‌خۆشی شه‌کره، ئه‌مه‌شت له‌بریبێت هه‌رگیز ئێستا زۆر دره‌نگ نیه بۆ ده‌ست
پێکردن. بناغه‌ی خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌کره بریتیه له دابه‌زاندنی کێشی زیاد
و خواردنی خۆراکی ته‌ندروست. لێره پێج ئامۆژگاری ده‌خینه ڕوو که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
نه‌خۆشی شه‌کره‌ی ئه‌مریکیه‌وه ده‌رچووه. ئامۆژگاری یه‌که‌م/ زیاتر جووله و وه‌رزش بکه؛ وه‌رزشێکی ڕێک و ته‌واو گه‌لێک سوودی هه‌یه، یارمه‌تیت ده‌دات بۆ دابه‌زاندنی
کێش به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بووه هۆی دابه‌زاندنی کێشیش هه‌ر گرنگه بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی
ڕێژه‌ی شه‌کره له کێش و هه‌روه‌ها هه‌ستیاری خانه‌کانی له‌شت بۆ ئه‌نسۆلین زیاد
ده‌کات، سه‌رئه‌نجام وه‌رزش یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی شه‌که‌ره‌ی خوێن ده‌دات له
ئاستێکی ئاسایی. ئه‌مۆژگاری دووه‌م/ خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له فایبه‌ر زۆر
بخۆ؛ خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له فایبه‌ر مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشی شه‌کره که‌م ده‌کاته‌وه
به چاک کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژه‌ی شه‌کره له خوێن. خواردنی خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند
له فایبه‌ر مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشی دڵیش که‌م ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه
ببێته هۆی دابه‌زاندنی کێشیش چونکه خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له فایبه‌ر ده‌بێته
هۆی زوو تێربوون و به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی کێش. ئه‌و خۆراکانی که ده‌وڵه‌مه‌ند
له فایبه‌ر بریتین له سه‌وزه و میوه و بقولیات و گه‌نم و جۆ و به‌رهه‌مه‌کانی
گه‌نم و جۆ، گوێز و تۆوی خۆراک. ئامۆژگری سێ یه‌م/ خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له به‌روبوومی
دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو "که‌په‌کی تێدابێت" بخۆ؛ هه‌رچه‌نده ڕوون نیه که بۆچی خۆراکی دانه‌وێڵه ته‌واو ده‌بێته هۆی که‌م
کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره و پارێزگاری کردن له ئاستی شه‌کره‌ی
خوێن له ئاستێکی ئاسایی. ئامۆژگاری چواره‌م/ کێشی زیاد دابه‌زێنه؛ ئه‌گه‌ر تۆ کێشت زیاده، خۆپارستنت له نه‌خۆشی شه‌کره بریتیه له دابه‌زاندنی
کێشت. له‌گه‌ڵ هه‌ر کیلۆگرامێک له دابه‌زاندنی کێشت، ته‌ندروستیت باشتر ده‌بێت. ئامۆژگاری پێنجه‌م/ خۆت دوور بگره له خۆراکی به‌ناو
"تایبه‌ت و سادده کراو"؛ خۆراکی که‌م له کاربۆهیدرات یاخود که‌م له‌شه‌کره
له‌وانیه یارمه‌تی دابه‌زاندنی کێش بدات له سه‌ره‌تا، به‌ڵام کاریگه‌ریان له‌سه‌ر
تووشنه‌بوون به نخۆشی شه‌کره ڕوون نیه و نه‌زاندراوه، هه‌روه‌ها کاریگه‌ریه‌که‌یان
له‌سه‌ر کێشیش کاتیه و درێژ خایه‌ن نیه، جگه له‌مانه‌ش له‌وانه‌یه به ده‌ست
هه‌ڵگرتن له خواردنی خۆراكێک له‌وانیه ده‌ست هه‌ڵبگری له پێکهاته‌یه‌کی خۆراکی
پێویست. له جیاتی ئه‌مه بیر له هه‌مه جۆری خۆراکی ته‌ندروست بکه‌ره‌وه. تێ بی نی/ به گوێره‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی ئه‌مریکی،
به باش ده‌زاندرێت که هه‌رکه‌سێک ته‌مه‌نی گه‌یشته 45 ساڵ و زیاتر هه‌روه‌ها
کێشیشی زیاد بوو، ده‌بێت ناوه به‌ناوه
پشکنینی خوێنی بۆ ئاستی شه‌کره‌یان بۆ بکرێت بۆ نه‌خۆشی شه‌کره. بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه
خه‌ڵکانه‌ی که ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 45 ساڵه به‌ڵام کێشیان زیاد نیه یاخود ئه‌و
کۆمه‌ڵانه‌ی که ته‌مه‌نیان له ژێر 45 ساڵه به‌ڵام کێشیان زیاده "یاخود له
مه‌ترسی دان بۆ نموونه ئیش و کاریان زۆرتر دانیشتنه"، هه‌ردووهه‌ردوو کۆمه‌ڵه
ده‌بێت ڕاوێژی به پزیشک بکه‌ن. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©