ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره ------------------------------------------------------------------------------ وه‌رزش و نه‌خۆشی شه‌کره؛ که‌ی چاودێری ئاستی شه‌کره‌ی خوێن بکرێت؟ وه‌رزشکردن به به‌شێکی گرنگی پلانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌کره داده‌نندرێت.
بۆ دووربوون له کێشه‌ی ترسناک، پێویسته ئاستی شه‌کره بپشکندرێت، پێش و له‌کاتی
و دوای وه‌رزش کردن. وه‌رزش کردن یارمه‌تی چاک کردنی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن ده‌دات، له‌سه‌رووی ئه‌مه‌ش
پشتگیری له‌ش ده‌کات و جه‌سته داپارێزێت له تێکچوونی ده‌ماری و دڵی. به‌ڵام وه‌رزش له کاتی نه‌خۆشی شه‌کره مه‌ترسی تایبه‌ت ده‌خاته ڕوو. هه‌رده‌م
ئه‌مه‌ت له‌بیربێت بۆ پێوانی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن له پێش و له کاتی و له دوای
وه‌زش کردن. تۆماره‌کان پێت ده‌ڵێن که له‌شی تۆ چۆن وه‌ڵامی وه‌رزش ده‌داته‌وه،
هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌دات بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ستان و دابه‌زینی ترسناکی ئاستی
شه‌کره‌ی خوێن. پێش ده‌ست کردن به وه‌رزش پێش ده‌ستکردن به وه‌رزش کردن، پێویسته ڕه‌زامه‌ندی پزیشک وه‌ربگری بۆ وه‌رزشکردن.
پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چ جۆره جاڵاکیه‌ک بۆ تۆ گونجاوه
هه‌روه‌ها چ کاتێک باشترین کاته، هه‌روه‌ها مه‌ترسی ترسناکی ده‌رمان له‌سه‌ر جه‌سته‌ت
چونکه تۆ جاڵاکیت زیاد ده‌که‌یت. ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌نسۆلین یاخود ده‌رمانی تر وه‌رده‌گریت که ده‌بێته هۆی دابه‌زینی
ئاستی شه‌کره‌ی له‌شت، پێویسته ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت بپێویت 30 خوله‌ک پێش ده‌رستپێکردن
هه‌روه‌ها جاره‌کی تر یه‌کسه‌ر پێش ده‌ستپێکردن به وه‌رزش. ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دات
بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت که ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت جێگیر یاخود هه‌ڵده‌ستێت یان داده‌به‌زێت.
ئه‌گه‌ر سه‌لامه‌ت بوو، ئه‌وا پێویه‌سته ڕه‌چاوه‌ی ئه‌م ڕێنووماییانه‌ی خواره‌وه
بکه‌یت؛ ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ت له 100 ملیگرام له دێسیلیتر که‌متر بوو، ئه‌مه
ئاستێكی که‌م، پێویسته بڕه خواردنێک که کاربۆهیدراتی تێدابێت بخۆیت "میوه"
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست پێبکه‌یت. ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ت له‌نێوان 100 بۆ 250 ملیگرام له دێسیلیتر بوو، ئه‌مه
ئاستێکی باشه بۆ ده‌ستکردن به وه‌رزشکردن. ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ت له 250 ملیگرام له دێسیلیتر زیاتر بوو، ئه‌مه
جێگای مه‌ترسیه. بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی که تۆ سه‌لامه‌تی بۆ وه‌رزش کردن،
پیویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت بۆ پشکنی میز بۆ ئاستی کیتۆن. پزیشک بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ت له 300 ملیگرام له دێسیلیتر زیاتر بوو، نابێت
ورزش بکه‌یت، تاکو ئه‌و کاته‌ی ئاستی شه‌کره‌ت دێته خواره‌وه بۆ ئاستی جێگیر. له‌کاتی وه‌رزش کردن؛ هه‌ندێک جار ئاستی شه‌کره‌ی له‌ش دێته خواره‌وه له‌کاتی وه‌رزشکردن. ئه‌گه‌ر
تۆ پلانت داناوه بۆ وه‌رزشکردنێکی زۆر پێویسته هه‌ر 30 خوله‌ک جارێک ئاستی شه‌کره‌ی
خوێنت بپیویت. هه‌رکاتێک ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت گه‌یشته خوار 70 ملیگرام له
دێسیلیتر پێویسته ده‌ست هه‌ڵگریت له وه‌رزش کردن و هه‌روه‌ها کت وپڕ نیو په‌رداغ
له شه‌ربه‌تێکی شیرین یاخود پارچه کێکێکی شیرین بخۆ. پاش 15 خوله‌ک دووباره
ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت بپیوه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نزم بوو، نیو په‌رداغی تر له‌شه‌ربه‌تێکی
شیرین یاخود پارچه کێکێکی شیرینی تر بخۆ. دوای وه‌رزش کردن؛ دوای
وه‌رش کردن چه‌ند جارێک یه‌کسه‌ر و نیو کاتژمێر دوای وه‌ررش هه‌ره‌وه‌ها چه‌ند
کاتژمێرێک دوای وه‌رزش ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت بپیوه، بۆ زانینی دابه‌زینی گه‌وره له ئاستی شه‌کره‌ی خوێن. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©