ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره‌

 ------------------------------------------------------------------------------

 پشکنینی ئاستی شه‌کری خوێن؛ تێگه‌یشتن له‌ ئه‌نجامه‌کانی ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت

پێشه‌کی؛

پشکنینه‌کانی ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت پێت ده‌ڵێن که‌ له‌شت چۆن چۆنی کار به‌ شه‌کر ده‌کات. هه‌ندێک جۆری پشکنینی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن به‌کارده‌هێندرێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی شه‌کره‌ پێشینه‌ یاخود نه‌خۆشی شه‌کره‌. هه‌ندێکی تر له‌ پشکنینه‌کان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن که‌ تۆ چۆن به‌باشی نه‌خۆشیه‌که‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌یت.

 

پشکنینی ئاستی شه‌کره‌ی ڕۆژوویی "فاستینگ" چیه‌؟

بریته‌ی له‌ پێوانی ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژووده‌بیت "نان ناخۆیت" بۆ ماوه‌ی به‌لایه‌نی که‌می 8 کاتژمێر یاخود شه‌وێک.

ئاستی شه‌کره‌ی ڕۆژوویی ئاسایی بریتی له‌نێوان 70 بۆ 100 ملیگرام گلوکۆز بۆ هه‌ر دێسیلیترێک له‌ خوێن یاخود 3.9 بۆ 5.6 ملیمۆل گلوکۆز بۆ هه‌ر لیترێک له‌ خوێن.

ئاستی شه‌کره‌ی ڕۆژوویی نێوان 100 بۆ 125 ملیگرام له‌ دێسیلیتر، نیشانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی پێشینه‌یه‌. بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ پیویسته‌ چه‌ندی جار چه‌ندین ڕۆژ دووباره‌ بکرێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر ئاستی شه‌کره‌ی ڕۆژوویت له‌ سه‌روویی 126 ملیگرام له‌ دێسیلیترێک بوو، ئه‌وا نێشانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌بێت چه‌ندین جار بۆ چه‌ندی ڕۆژ دووباره‌ بکرێته‌وه‌ بۆ دڵنیا کردن له‌ باره‌که‌.

 

پشکنینی ئاستی شه‌کره‌ی به‌ڕێکه‌وت-عشوائی "ڕانده‌م" چیه‌؟

بریتیه‌ له‌ پێوانی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن له‌ هه‌ر کاتێک "بۆ نموونه‌ دوای نان خواردن".

ڕێژه‌ی ئاسایی ئاستی شه‌کره‌ی به‌ڕێکه‌وت تاکو ئێستا به‌ ڕوونی دیاری نه‌کراوه‌. به‌گشتی نابێت ئاستی شه‌کره‌ی به‌ڕێکه‌وه‌ت له‌ 200 ملیگرام له‌ دێسیلیترێک زیاتر بێت، ئه‌گه‌ر زیاتر بێت نائاساییه‌. زیاتر له‌ 140 ملیگرام له‌ دێسیلیتر پیشنیاری نه‌خۆشی شه‌کره‌ی پیشینه‌ ده‌کات. هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 200 ملیگرام له‌ دێسیلیتر پێشنیاری نه‌خۆشی شه‌کره‌ ده‌کات "جۆری یه‌ک یاخود دوو".

تێ بی نی؛ ئه‌و دووڕێگایه‌ سه‌ره‌وه‌ باوتری پشکنینن. پشکنینی تریش هه‌یه‌ بۆ پێوانی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن.
 

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.