ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره‌

 ------------------------------------------------------------------------------

 پشکنیی ناو به‌ناوه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌؛ که‌ی پێویسته‌؟ چۆن خۆی بۆ ئاماده‌ بکرێت؟

پشکنینی ناو به‌ناوه‌ی ڕێک و پێک یارمه‌تی تۆ و پزیشک ده‌دات بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌.

پشکنینی ڕێک و پێکی ناوبه‌ناو زۆر گرنگه‌ بۆ ته‌ندروسیتیت، پزیشک ده‌گه‌ڕێت بۆ نیشانه‌ ئاگادارکه‌ره‌وه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ بۆیه‌ پشکنین ده‌کات بۆ ڕێژه‌ی شه‌کره‌ له‌ خوێنت و میزت بۆ چاودێری کردنی باره‌که‌ت. چه‌نده‌ تۆ خۆت به‌ باشی ئاماده‌ بکه‌یت ئه‌وه‌نده‌ پشکنینه‌کانت کاریگه‌ر ده‌بن له‌ کۆنتڕۆڵ کردنی باره‌که‌ت.

 

که‌ی پزیشک ببیندرێت؟

پێویستی چه‌ندی‌ سه‌ردانی پزیشک بکه‌یه‌ت ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر زۆرێک له‌ هۆکار. ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رمانێكی نوێت به‌کارهێنا پێویسته‌ زوو زوو پزیشک ببینیت (چه‌ند ڕۆژێک جارێک) بۆئه‌وه‌ی بزانیت که‌ جه‌سته‌ی تۆ چۆن وه‌ڵامی ده‌رمانه‌که‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر تۆ کێشه‌ت هه‌بوو له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی باره‌که‌ت یاخود کێشه‌ت هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌، له‌ونه‌یه‌ پێویست بێت هه‌موو چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی که‌م خۆت نیشانی پزیشک بده‌یت.

ئه‌گه‌ر تۆ له‌ ته‌ندروستیه‌کی باش دابوویت و ڕێژه‌ی شه‌کره‌ت له‌ ئاستێکی باش و ته‌واو پاراست ئه‌وا ساڵی دووجار پزیشک ببینیت به‌سه‌.

 

چۆن خۆت ئاماده‌ بکه‌یت بۆخۆنیشاندانی ناو به‌ ناوه‌؛

پێش خۆنیشاندان به‌ نه‌خۆش، تۆماری پشکنینه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ ته‌مه‌شابکه‌، بزانه‌ گۆڕانکاری بوو له‌ ماویه‌ک یاخود هیچ گۆڕانکاری نه‌بووه، دڵنیابه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و پشکنینانه‌ی که‌ کردووته‌ بردووته‌، له‌و ماوه‌یه‌ی که پزیشکت نه‌دیوه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌که‌ت هه‌بوو، بپرسه‌، له‌وانه‌یه‌ تۆ بپرسی له‌باره‌ی؛

چ پشکنینێکم پێویسته‌ ئه‌مڕۆ؟ که‌ی ئه‌نجامه‌کان وه‌رده‌گرمه‌وه‌؟

ئایا هیچ نیشانه‌یه‌کی ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌م هه‌یه‌؟

ئایا پێویسته‌ هیچ گۆڕانکاریه‌ک بکه‌ له‌ پلانی خۆراکم؟

ئایا هیچ ده‌رمان یاخود چاره‌سه‌ری نوێ په‌یدا بووه‌؟

ئایا پێسیوستم به‌ هیج گۆڕانکاریه‌ک هه‌یه‌ له‌ چۆنیه‌تی ژیانم؟

ئایا هیچ دامه‌زراوه‌ یاخود پڕۆگرامێکی خێرخوازی هه‌یه‌ بتوانێت یارمه‌تیم بدات له‌ بڕی تێچوونی ماددی ده‌رمانه‌کانم؟

ئه‌گه‌ر تۆ دڵ ته‌نگ و په‌ڕێشان بوویت، ئه‌وا باشتره‌ وه‌ڵامه‌کانی پرسیاره‌که‌ت بنووسیته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر کرا یه‌کێک له‌ نزیکه‌کانت له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌ بۆ خۆنیشاندان به‌ پزیشک ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت کرد.

 

له‌کاتی خۆنیشاندان به‌ پزیشک، پێشبینی چ بکرێت؟

خۆنیشاندان به‌ پزیشک چه‌ند شتێک ده‌گرێته‌وه‌، گفت و گۆ، پشکنینی جه‌سته‌یی، هه‌روه‌ها چه‌ندی جۆر له‌ پشکنینی تاقیگه‌یی.

خۆت ئاماده‌ بکه‌ بۆ؛

گفت و گۆ کردن له‌باره‌ی ده‌رمانه‌کانت، ئه‌گه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌کت هه‌بوو له‌باره‌ی پلانی چاره‌سه‌ریه‌کانت ئه‌وا له‌گه‌ڵ پزیشک گفت و گۆ بکه‌.

گفت و گۆ کردن له‌باره‌ی نیشانه‌ نوێیه‌کانت، هه‌رچی نیشانه‌یه‌کی نوێت هه‌یه‌ باس بکه‌، بۆ نموونه‌ ڕه‌شکه‌و پێشکه‌ کردنی بینین، یاخود ژانه‌ سینگ، یاخود مێرووله‌ کردن په‌له‌کان، ئه‌مانه‌ نیشانه‌ زووه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ن.

گفت و گۆی کێشه‌ی ترت بکه‌ جگه‌ له‌ کێشه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ت، بۆ نموونه‌ تۆ له‌وانه‌یه‌ ده‌رمان وه‌ربگری بۆ نه‌خۆشیه‌کی تر.

وا بکه پزیشک بزانێت له‌ باره‌ی گۆڕانکاری له‌ چۆنیه‌تی ژیانی ڕۆژانه‌ت، بۆ نموونه‌ زیاد کردن یاخود که‌م کردنی کێشانی جگه‌ره‌ یاخود خواردنه‌وه‌ی کحول.

پشکنینی جه‌سته‌یی؛ له‌کاتی پشکنینی جه‌سته‌یی پزیشک له‌وانه‌یه‌ گرنگیه‌کی باش بدات به‌ پشکنینی دڵ و سی و چاو و قاچاکانت.

تۆ له‌وانه‌یه‌ پشکنینی تاقیگه‌یی جۆراو جۆری خوێن و میزت پێویست بێت بۆ چاودێری کردنی باری نه‌خۆشیه‌که‌ت.
 

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.