ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره ------------------------------------------------------------------------------ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی دووگیانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی دووگیانی، جۆرێکی نه‌خۆشی شه‌کره‌یه، ته‌نها له کاتی
دووگیانی ڕووده‌دات، دوای دووگیانی "منداڵ بوون" نامێنێت. نیشانه‌کانی؛ زۆر ده‌گمه‌نه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ببێته هۆی تێنووبوونێکی و میزکردنێکی
زۆر. له‌گه‌ڵ ئه‌مه بۆ زۆربه‌ی ئافره‌تان، نه‌خۆشی شه‌کره‌ی دووگیانی نابێته هۆی
دروست کردنی نیشانه‌ی هه‌ستپێکراو. هۆیه‌کانی؛ دوای خواردنی خۆراک و هه‌رس کردن، کاربۆهیادراتی ناو خۆراک ده‌شکێندرێت و
ده‌گۆڕدرێت بۆ شه‌کری سادده‌تر بۆ وه‌ده‌ست هێنانی وزه له لایه‌ن خانه‌کانی ناو
له‌ش. به هاوکاری هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین "که له‌لایه‌ن په‌نکریاسه دروست ده‌کرێت"
ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی شه‌کره زیاد ده‌کرێت کاتێک زیادبێت له خوێندا. له کاتی دووگیانی په‌تکی ناوک هۆڕمۆن ده‌رده‌دات، ئه‌م هۆڕمۆنانه هه‌ستیاری
خانه‌کانی له‌ش بۆ ئه‌نسۆلین که‌م ده‌که‌نه‌وه، به‌مه‌ش ئه‌نسۆلین کار ناکات به‌شێوه‌یه‌کی
پێویست، له ئه‌نجام شه‌کره کۆده‌بێته‌وه له ناو لووله‌کانی خوێن. نه‌خۆشی شه‌کره‌ی دووگیانی به‌زۆری له سێ مانگی دووه‌می دووگیانی
"مانگی 4 و 5 و 6" ڕووده‌دات، هه‌ندێک جار زووتر به‌ڵام دره‌نگتر
ڕوونادات. هۆکاری مه‌ترسیدار؛ هه‌موو ئافره‌تێک شیاوه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌ی دووگیانی، به‌ڵام
هه‌ندێکیان شیاوترن بۆ تووشبوون، هۆکاره مه‌ترسیداره‌کان بریتین له.. ته‌مه‌ن
"ئافره‌تی گه‌وره‌تر له 25 ساڵ"، مێژووی خێزانی، کێش "زیادی
کێش"، نه‌ژاد "زیاتره له ڕه‌ش پێست و ئه‌مریکی هیندی و ئه‌مریکی
ئاسیایی" ئاڵۆزیه‌کانی؛ زۆربه‌ی ئافره‌تان که نه‌خۆشی شه‌کره‌ی دووگیانیان هه‌یه، منداڵێکی ته‌ندروستیان
ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئاستێکی به‌رزی شه‌کری خوێنی کۆنتڕۆڵ نه‌کراو یاخود چاره‌سه‌ر
نه‌کراو ده‌بێت هۆی کێشه بۆ دایک و ساوایه‌که. ئاڵۆزیه‌کان له‌سه‌ر ساوا؛ زیاد گه‌شه کردن، منداڵێکی گه‌وره و کێش زۆر له‌دایک ده‌بێت. که‌می ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، هه‌ندێک جار. ئه‌گه‌ری کێشه‌ی سیسته‌می هه‌ناسه‌دان "سیه‌کان". ئه‌گه‌ری تووشبوون به زه‌ردوویی. ئه‌گه‌ری تووشبوون به جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌کره له ئاینده. ئاڵۆزیه‌کان له‌سه‌ر دایک؛ به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن. هه‌رکاتێک تۆ له‌یه‌کێک له دووگیانیه‌کان تووشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی دووگیانی
بوویت، ئه‌گه‌ری دووباره تووشبوون هه‌یه له دووگیانیه‌کانی داهاتوو. خۆپاراستن؛ خۆراکی ته‌ندروست بخۆ؛ ئه‌و خۆراکانه هه‌ڵبژێره که ڕێژی چه‌وری و
کالۆریان که‌مه. زیاتر میوه و سه‌وزه و دانه‌وێله‌ی ته‌واو بخۆ. زیاتر وه‌رزش بکه؛ ڕۆژانه 30 خوله‌ک به ڕێکی و به‌رده‌وامی.هه‌ر چ جۆره
وه‌رزشێک، هه‌روه‌ڵه، پایسکل لێخوڕین، مه‌له کردن.. کێشی
زیاد دابه‌زێنه. هه‌رچه‌نده دابه‌زاندنی کێش له کاتی دووگیانی به‌باش نازاندرێت
و قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌ڵام تۆ ده‌توانی پێش به دووگیانبوونت پلان دابڕێژی بۆ که‌م
کردنه‌وه‌ی کێشت. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©