ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره‌

 ------------------------------------------------------------------------------

چاودێری کردنی شه‌کره‌ی خوێن؛ بۆچی؟ که‌ی و چۆن؟ 

چاودێری کردنی شه‌کره‌ی خوێن به‌شێکی سه‌ره‌کیه‌ی له‌ گرنگی دان به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌. کاتێک تۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌بێت، به‌ڕێوه‌بردنی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن گرنگترین خاڵه‌ که‌ تۆ ده‌توانیت بیکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خۆت بپارێزی له‌ ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌.

 

چه‌ند زانیاریه‌که‌ی سه‌ره‌تایی له‌ باره‌ی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن؛ ئاستی شه‌کره‌ی خوێن بۆ زرێک له‌ خه‌ڵکی به‌م شیێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌؛

ئاستی شه‌کره‌ی خوێن پێش ژه‌مه‌خواردنی به‌یانیان— له‌ نێوان 90 بۆ 130 ملیگرام له‌ دێسیلیتر یاخود 5 بۆ 7 ملیمۆل له‌ لیترێک خوێن، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ ناسراوه‌ به‌ ئاستی شه‌کره‌ی ڕۆژوویی "فاستینگ".

یه‌ک یان دوو کاتژمێر دوای هه‌ر ژه‌مه‌خواردنێک "دوای نان خواردن"— که‌متر له‌ 180 ملیگرام له‌ دێسلیتر یاخود 10 ملیمۆل له‌ لیترێک خوێن.

پێش کاتی نووستن — له‌ نێوان 110 بۆ 150 ملیگرام له‌ دێسیلیتر یاخود 6 بۆ 8 ملیمۆل له‌ لیترێک خوێن.

تێ بی نی؛ تکایه‌ ئه‌مه‌ت له‌بیربێت که‌ ده‌کرێت ئاستی شه‌کره‌ی خوێنی پێویست له‌ که‌سێک"تۆ" جیاواز بێت وه‌ک ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌بێت، پزیشک بۆ هه‌رکه‌سێک ئاستی پێویست داده‌نێت، به‌ڵام به‌گشتی به‌م شێوه‌یه‌.

 

که‌ی‌ پشکنین بکه‌یت بۆ ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت؟

چه‌نده‌ پێویسته‌ بۆ پشکنینی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، ئه‌مه‌ به‌نده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ تۆ چ جۆرێکی نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر جۆره‌ پلانی چاره‌سه‌ریت.

ئه‌گه‌ر تۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌کت هه‌ببێت، ئه‌وا پزیشک به‌باش ده‌زانێت که‌ ڕۆژانه‌ سێ جار ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت بپشکنیت.  پێش و دوای ژه‌مه‌خواردنه‌کان، پێش وه‌رزش کردن و دوای وه‌رزش کردن، پێش چوونه‌ ناو جێگای نووستن. له‌وانه‌یه‌ پێویست بکات تۆ زیاتر پشکنین بکه‌یت ئه‌گه‌ر تۆ زۆر نه‌خۆش بووینت یاخود ئه‌گه‌ر نه‌ریتی ڕۆژانه‌ت گۆڕی.

ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رمان وه‌رده‌گریت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌کره‌، پزیشک به‌ باش ده‌زانێت ڕۆژانه‌ یه‌ک جار پشکنینی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن بکرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رمان وه‌رناگریت ته‌نها پارێزی خۆراک و وه‌رزش ده‌که‌یت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌کره‌، ئه‌وا پێویست ناکات زۆر پشکنین بکه‌یت.

 

چۆن پشکنینی ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت بکه‌یت؟

بۆ پشکنینی ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت پێویست به‌ ئامێرێکی شه‌کره‌ی پیوت هه‌یه‌. ئێستا له‌ بازاره‌کانی کوردستان زۆره‌. جۆرێکیان هه‌یه‌ ئه‌لیکتڕۆنیه‌ زۆر ئاسان و خێرا ئاستی شه‌کره‌ی خوێنت ده‌خوێنێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر ویست بزانیت چ جۆره‌ ئامێرێک باشترینه‌ بۆ پێوانی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، ئه‌وا کاتێک سه‌ردانی پزیشک ده‌که‌یت بپرسه‌. 

 

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.