ڕێبــه‌ری نه‌خـــۆشی شـــه‌کره ------------------------------------------------------------------------------ 10 ڕێگا بۆ ڕێگرتن له ئاڵۆزیه‌کانی
نه‌خۆشی شه‌کره گرنگی دان به خۆ له نه‌خۆشی شه‌کره ده‌بێت به‌رده‌وم و هه‌تا هه‌تایی
بێت. ئالێره 10 ڕێگا ده‌خرێته ڕوو بۆ خۆ پاراستن له ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره؛ یه‌که‌م/ به‌ڕاستی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشی شه‌کره‌ت له
ئه‌ستۆ بگره. دووه‌م/ زوو زوو سه‌ردانی پزیشک بکه بۆ پشکنینی جه‌سته‌یی
و چاوه‌کان. سێیه‌م/ وه‌رگرتنی ته‌واوی کووتانهکان، هه‌ندێک
جۆری کووتان هه‌یه وه‌ک کوتانی دژی هه‌ڵامه‌ت و هه‌وکردنی سیه‌کان. چواره‌م/ گرنگی ته‌واو بده به ددانه‌کانت، به‌لایه‌نی
که‌م ڕۆژانه دووجار ددنانهکانت بشۆ به فلچه و مه‌عجون. پێنجه‌م/ ئاگاداری قاچه‌کانت به له به‌رکه‌وت و
بریندار بوون، هه‌روه‌ها پێویسته پاک و شێ‌دار "به مه‌لحه‌م" ڕابگیرێن.
هه‌ر کێشه‌یه‌کت هه‌بوو پێویسته به زووی سه‌ردانی پزیشک بکرێت. شه‌شه‌م/پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و کۆلیستڕۆڵی له‌شت
کۆنتڕۆڵ بکه. حه‌وته‌م/ ڕۆژانه حه‌بی ئه‌سپرین بخۆ؛ ئه‌مه ده‌تپارێزێت
له جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی. پێویسته پرسیار بکرێت له پزیشک له‌باره‌ی
وه‌رگرتنی ڕۆژانه‌ی حه‌بی ئه‌سپرین. هه‌شته‌م/ جگه‌ره مه‌کێشه. نۆیه‌م/ ئه‌گه‌ر کحول ده‌خۆیه‌وه، له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی
به. ده‌یه‌م/ په‌ستانی ده‌روونی و په‌رێشانی به‌هه‌ند وه‌ربگره؛ له‌گه‌ڵ زیاد بوونی په‌ستانی ده‌روونی و قه‌لقی، له‌ش هۆرمۆنات ده‌رده‌دات که ڕێگه ده‌گرن له ئه‌نسلۆین به‌باشی کاربکات، به‌مه باری نه‌خۆشیه‌کان خراپتر ده‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پشوو بده، ته‌واو بنوو، ئه‌گه‌ر کرا سه‌ردانی پزیشکی شاره‌زا له بواری ده‌رونی بکه. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©