بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

زۆر لاواز؟ چۆن چه‌ند کیلۆگرامێک له‌ کێش زیاد بکه‌ی به‌ سه‌لامه‌تی

پرسیار/ من ته‌مه‌نم 18 ساڵه‌، زۆر درێژ و لاوزم. باوک و براکانیشم وه‌ک من لاوزن، به‌ڵام من ئێستا ده‌مه‌وێت کێشم زیاد بکه‌م. چ ڕێگایه‌ک هه‌یه‌ له‌ خۆراک و وه‌رزش پێویسته‌ من بیگرمه‌به‌ر بۆ زیاد کردنی کێشم؟

 

وه‌ڵام/

هه‌ندێک جار زۆر لاوازی کێشه‌یه‌ک ده‌بێت وه‌ک چۆن زۆر قه‌ڵه‌وبیت. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت شێوه‌یه‌ک و کێشێکی خوازراو به‌ده‌ست بهێندرێت پێویسته‌ گۆڕانکاری له‌ شێوازی ژیان بکرێت.

ئه‌مه‌ له‌ بیربێت که‌ بۆماوه‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی له‌ش و کێش. ئه‌گه‌ر دایک و باوکت یاخود خوشک و براکانت لاوزن، ئه‌وا تۆ زۆر له‌باری بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وان لاواز بیت. زۆر گرنگه‌ بزنیت تۆ به‌ڕاستی کێشت که‌مه‌ یاخود هه‌ر بۆخۆت هه‌ست ده‌که‌یت که‌ کێشت که‌مه‌. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڕاستی بزانیت له‌باره‌ی کێشت پێویسته‌ ناوه‌ڕۆکی بارسته‌ی له‌شت ده‌ربهێنی.

 

ئه‌گه‌ر تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌یت کێشت زیاد بکه‌ی پێویسته‌ خۆراکی هاوسه‌نگی ته‌واو بخۆیت که‌ بریتیه‌؛

به‌رووبوومی دانه‌وێڵه‌

سه‌روزه‌ و میوه‌

به‌رهه‌می شیری

خۆراکی پڕۆتینی باش وه‌ک ماسی و گۆشتی باڵنده‌ (مریشک) و فاسۆلیا و بقولیات..

 

تۆ پێویسته‌ هه‌نێک له‌ چه‌وری و شه‌کر زیاد بکه‌ی بۆ خۆراکت بۆ وه‌رگرتنی وزه‌ی زیاتر. کاتێک تۆ چه‌وری زیاد ده‌که‌یت خۆراکی ناتێر له‌ چه‌وری بخۆ وه‌ک گوێز. کاتێک شه‌کر زیاد ده‌که‌یت بۆ خۆراکت، هه‌وڵبده‌ ئه‌و خۆراکانه‌ بخۆ که‌ بایه‌خی خۆراکیشیان هه‌یه‌ وه‌ک خۆراکی که‌په‌کی "نه‌ک ته‌نها نانی له‌ جۆری ئاردی سفر!" هه‌روه‌ها ئه‌ستوک و سه‌مون، ماست، میوه‌ی شیرین.

خواردنی سێ ژه‌مه‌ خۆراک و له‌فه‌ و نوقڵه‌ له‌نێوان ژه‌مه‌کان له‌ ڕۆژێکدا به‌ ڕێک و پێکی وزه‌ زیاد ده‌کات که‌ تۆ پێویسته‌ بۆ زیاد کردنی کێشت. پێویست ناکات پڕۆتینی خاو "ئه‌وه‌ی که‌ وه‌رزشوانان ده‌یخۆن بۆ زیاد کردنی کێشیان" بخۆیت، ئه‌م پڕۆتینه‌ و‌زه‌ی زیاتر ده‌به‌خێشێت، ده‌توانی بیخۆیت ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد که‌ ده‌توانی هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بخۆیت.

ئه‌گه‌ر تۆ کێشیکی ته‌ندروستت هه‌یه‌ به‌ڵام هێشتا ده‌ته‌وێت کێشت زیاد بکه‌ی، لێره‌دا ڕاهێنانی وه‌رزشی یارمه‌تی زیاد کردنی بارسته‌ی ماووسلکه‌ ده‌ددات و ده‌بێته‌ هۆی زیاد کردنی کێش، جگه‌ له‌مه‌ وه‌رزش بۆ ته‌ندروستی هه‌موو له‌شت زۆر باشه‌.

به‌رنامه‌یه‌کی وه‌رزش دابنێ بۆ ئه‌و ماسولکه‌ گه‌ورانه‌ی له‌شت وه‌ک بازوو و مه‌چه‌که‌ و قه‌دی له‌ش، ته‌کنیکی ته‌واو کلیلی سه‌رکه‌وتنه‌. ده‌ست بکه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی قورسایه‌ک "به‌ گوێره‌ی توانات، به‌شێوه‌یه‌ک ماسولکه‌کان ماندوو بکات" له‌ سه‌رتا 15 – 20 دووباره‌کردن، پاشان ورده‌ ورده‌ زیاد بکه‌ و دابه‌شی بکه‌ بۆ سێ کۆرس له‌ ڕۆژێک هه‌ر کۆرسێک 12 دووباره‌کردن.

ئه‌مه‌ت له‌ بیربێت که‌ گۆڕان کاری له‌ کێشی له‌ش یاخود شێوه‌ی له‌ش کاتی ده‌وێت.

        

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.