بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

بۆهێل و بۆماوه‌

ئایا قه‌ت گوێبیستی هه‌واڵ بووی له‌ باه‌ره‌ی ترشی ناوه‌کی دی ئێن ئه‌ی؟ دی ئێن ئه‌ی چیه‌؟ دی ئێن ئه‌ی بریته‌یه‌ له‌ ماده‌یه‌ک که‌ بۆهێل دروست ده‌کات. هه‌رشتێک له‌م زه‌مینه‌ گیان له‌به‌ر بێت بۆهێلی هه‌یه‌. ڕووه‌که‌کان بۆهێلیان هه‌یه‌، گیانله‌به‌ره‌کان بۆهێلیان هه‌یه‌. تۆش بۆهێلت هه‌یه‌!

بۆهێل یه‌که‌ی بنچینه‌یی بۆماوه‌ن. بۆماوه‌ مانایی هه‌موو ئه‌وه‌ سیفه‌تانه‌ی تۆ وه‌ریده‌گری له‌ دایک و باوکت. تۆ بۆهێله‌کانت له‌ دایک و باوکت وه‌رده‌گری، نیوه‌ی بۆهێله‌کانت له‌ دایکت نیوه‌که‌ی تریشت له‌ باوک وه‌رده‌گری.

بۆهێله‌کان جۆرێک له‌ کۆد. بۆهێله‌کانی ڕووه‌کێک پێمان ده‌ڵێت که‌ شێوه‌ی گه‌ڵاکانی چۆن ده‌بێت. بۆهێله‌کانی پشیله‌یه‌ک پێمان ده‌ڵێت که‌ ڕه‌نگی تووکه‌کانی چۆن ده‌بێت. بۆهێله‌کانی تۆ پێمان ده‌ڵێت که‌ ڕه‌نگی چاوه‌کانی تۆچۆن ده‌بێت. هه‌موو شتێک له‌باره‌ی تۆ له‌ کۆده‌کانی بۆهێله‌کانته‌وه‌ دێن.

 

بۆ‌هێله‌کان له‌ کوێن؟!

بۆهێله‌کان به‌یه‌که‌وه‌ کڕۆمۆسۆم دروست ده‌که‌ن له‌ خانه‌. هه‌موو شتێکی گیان له‌به‌ر له‌ خانه‌ پێکدێت، کڕۆمۆسۆمه‌کان له‌ ناوه‌ڕاستی خانه‌ یاخود ناوکی خانه‌ دان. به‌شی جیاوز له‌ له‌شی تۆ له‌ خانه‌ی جیاواز پێکهاتوون. ماسولکه‌کانت له‌ خانه‌ی ماسولکه‌یی پێکهاتوون، پێستت له‌ خانه‌ی پێستی پێکهاتوون. کۆده‌کانی ناو بۆهێله‌کان به‌ له‌شت ده‌ڵێت چ جۆره‌ خانه‌یه‌ک دروست بکات. بۆهێله‌کان له‌ناو هه‌ر خانه‌یه‌ک کاری خانه‌که‌ دیاری ده‌کات، به‌ خانه‌کان ده‌ڵێن که‌ی کۆپی نوێ دروست بکه‌ن له‌ خۆیان.

 

کێ بۆهێلی دۆزیه‌وه‌؟

ڕاهبیه‌که‌ی نه‌مساوی گریگۆر ماندێل یه‌که‌م که‌س بوو شێوازی بۆماوی بینی له‌ ڕوه‌کی پۆلکه‌. ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕووه‌کی پۆلکه‌ کرد له‌ساڵی 1860. یه‌کێک له‌ سیفه‌ته‌کان لێکلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کرد ئه‌وه‌ بوو که‌ چی هه‌نێک له‌ ڕووه‌که‌کان باڵا درێژ ده‌کات و هه‌ندێکی تر باڵا کورت. ووتی سیفه‌ته‌کان ده‌بێت له‌ له‌ یه‌که‌یه‌کی بۆماوه‌یی بێت له‌ ڕووه‌کی باوان. ئه‌م یه‌که‌یه‌ دوای ناونرا بۆهێل.

له‌ ناوه‌ڕاستی 1900کان، زانایان ئه‌مه‌یان دۆزیه‌وه‌ که‌ بۆهێل له‌ ترشه‌ مادده‌ی ناوه‌کی دی ئێن ئه‌ی پێکهاتووه‌. له‌ 1970 زانیان فێربوون که‌ دی ئێن ئه‌ی بگۆڕن به‌ ڕێگای ئه‌ندازه‌ی بۆماوه‌یی. هه‌روه‌ها زانیان ئه‌مه‌ش فێربوون که‌ کێشکه‌ له‌ بۆهێلێکی دیاری کراو ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشیه‌کی دیاری کراو. ئه‌مڕۆ زانایان ده‌گڕێن به‌ دوایی ڕێگا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌یه‌کان به‌ گۆڕانکاری له‌ بۆهێله‌کان به‌ پڕۆسه‌یه‌ک پێ ی ده‌وترێت چاره‌سه‌ری به‌ بۆهێل.

     

      

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.